تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵتوركیاو هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی ئابووری بەردەوام

توركیاو هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی ئابووری بەردەوام

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 20 ئایار 2018 08:08

7/5/2018 بە ئامادەبوونی وەزیری دادو پارێزگاری هەولێرو کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، رۆژی 6ی ئایار ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دیدارێکی لەنیوان بازرگانانی کوردستان و عێراق و تورکیا سازدا، لەبارەی دەرفەتی بازرگانی و وەبەرهێنان لە عێراق، کە ژمارەیەک لە پیاوانی خاوەنکار لە تورکیاو بازرگانانی کوردستران بەشدار بوون.

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی كوردستان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەك دەكات بۆئەوەی ئەو ئاستەنگانە نەمێنێت كە لە نێوان بازرگانی توركیاو هەرێمی كوردستاندا هەیە، لەلایەن توركیاو هەرێمی كوردستانەوە ئەو ئامانجە هەیە كە بازرگانی نێوان هەردوولا فراوانتر بكرێت و ئاستێكی باشتر بچێتە پێشەوە. سوپاسی توركیاشی كرد، كە سنوورەكانیان بەرانبەر هەرێمی كوردستان دانەخست، لەو كاتەی ئابڵۆقەی ئابووری و سیاسیی لەسەر كوردستان هەبوو.

"هاکان کاراچای" کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، وتی: تورکیا گرنگترین هاوبەشی عێراقە، رەهەندی بازرگانی عێراق بە پلەی چوارەم دێ لە تورکیا، زیادبوونی ئەو پەیوەندییە بازرگانییە لە بەرژەوەندی عێراق و تورکیادایە، ئەم نزیکبوونەوەی تورکیا کوالێتی بازاڕی عێراقی بەرز کردۆتەوە، بەڵام داعش زیانی بە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان گەیاند. ئاماژەشی بەوەکرد، قەبارەی بازرگانی تورکیا لەگەڵ عێراق نۆ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

دواتر پارێزگاری هەولێر وتی: پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا ئەزموونێکی پڕ بەرهەم و داهێنەر بووەو، ئەو پێشکەوتنانەی لە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاوەدانی و بارزگانی هەبووە، پشکی شێر بەر وڵاتی تورکیا کەوتووەو جێ پەنجەی تورکیا لە ئاوەدانی دیارەو، زۆربەی پڕۆژەکانی هەولێر کۆمپانیاکانی تورکیا جێبەجییان کردووەو بە ئاستێکی بەرزو کوالێتییە بەرزەکان هۆکارێکی گرنگ بووە بۆ ئاوەدانی، سیاسەتی حکوومەتی هەرێمیش جۆرێک بووە کە پاڵپشت بووە بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییە و تورکیاش پاڵپشتی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووەو تیایدا سەرکەوتووبوون.

نەوزاد هادی وتیشی: هەموو کاتێک تورکیا وەک قوڕگی هەناسە بووە بۆ هەرێمی کوردستان و، تا ئێستا تورکیا ئەو هەناسەیەی دانەخستووەو هەمیشە وەک دوو دۆست سەیری یەکترمان کردووە، داواکارین لە کۆمپانیاکانی تورکیا ئەو پەیوەندییە بەهێزتر بکەن.

دواتر سینان چەلەبی وەزیری داد وتی: دەکرێت سنووری سیاسیمان هەبێت لەگەڵ وڵاتان، بەڵام نابێت سنووری بازرگانیمان هەبێت، چونکە بازرگانی بۆ خۆشگوزارانی خەڵکە و بە شێوەیەکی ئاسایی دەکرێت کێشە لە نێوان دامەزراوە ئیدارییەکان و سنوورەکاندا هەبێت، پێویستە بەردەوام پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان بدەین.

ئه‌م بابه‌ته‌ 981 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑