رێککه‌وتی 25/8/2013، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز ویڵسۆن مایه‌رز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرام له‌رێکخراوی دادوه‌ری بۆ هه‌مووان (Access to justice program)ی ئه‌مه‌ریکی له‌عێراق و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی کرده‌وه له‌یارمه‌تیدانی ئه‌و توێژانه‌ی که توانای داراییان سنوورداره.
دواتر، به‌ڕێز ویڵسۆن مایه‌رز وێڕای ده‌ربڕێنی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، ئاماژه‌ی به‌کار و پڕۆژه‌کانی رێکخراوه‌که‌ی کرد و، وتی:"رێکخراوه‌که‌ی ئێمه بۆ مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له‌رووی یاساییه‌وه له‌و توێژانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی پێکهێنراوه که که‌م ئه‌ندامن یاخود توانای داراییان که‌مه."
روونیکرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌م رێکخراوه به‌یارمه‌تی ئاژانسی USAID ی ئه‌مه‌ریکی پێکهێنراوه و، ئێستاش هاتوونه‌ته کوردستان و لقی خۆیان کردۆته‌وه، هه‌روه‌ها نیازیان وایه که کاروچالاکییه‌کانی رێکخراوه‌که له‌سایه‌ی یهرمهتیدان و پشکداریکردنی ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بواره‌که و به‌تایبه‌تی که‌رتی تایبه‌ت فراوان بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌پاش ته‌وابوونی واده‌ی چالاکییه‌کانیان له‌مانگی ئابی 2015دا به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان به‌رنامه‌ی داهاتووی رێکخراوه‌که‌ی رایگه‌یاند و وتی:"له‌به‌رنامه‌دایه که‌له‌مانگی داهاتوودا کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی خۆمان له‌هه‌ولێر ببه‌ستین، پێشمان خۆشه که ژووری بازرگانی رۆڵێکی سه‌ره‌کی له‌و بواره‌دا بگێڕێت، هه‌روه‌ها رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و کۆمپانیاکانیش بانگهێشتی ئه‌و کۆنفڕانسه ده‌کرێن."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی پاش گوێبیستکردنی شاندی میوان، ده‌ستخۆشی له‌رێکخراوی ناوبراو کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌یان که پێشکه‌شیان به‌هاووڵاتیان کردووه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوی ناوبراو خسته روو.
دوابەدوای هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی رۆژئاوا بۆ هەرێمی كوردستان لەبەر رەوشی نالەباری ناوچەكانیان و نیشتەجێ كردنیان لە چەند كەمپێكدا لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ، ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رێككەوتی 20/8/2013 لەبارەگەی ژوور بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر میكانیزمی هاوكاری كردنیان ، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدا ،
لەو كۆبوونەوەیەدا لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنرا و بری 35 ملیۆن دیناریش وەك یەكەمین بڕ خرایە بەردەستی ئەو لیژنەیە بۆ خەرجكردن و كڕینی پێداویستی بۆ كەمپەكانی سنوری پارێزگای هەولێر. لیژنەكەش بەپێی بەرنامەیەكی داڕێژراو لە پەیوەندی دا دەبێت لە گەل بەرپرسانی كەمپەكان تا بە پێی پێویستی ئەوان هاوكاریەكان ئامادە بكات .
لە 21/8/2013، بەسەرپەرشتی بەڕێزان مەلا مەجید سدیق سێوەدین و ئەندامێتی ماجید جەلال و تاهر مستەفا ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك كارمەندی ژوور، یەكەمین كاروانی هاوكارییەكانیانی چووریان گەیاندە كەمپی بەحركە كەژمارەیەكی زۆری كوردانی رۆژئاوای تێدا نیشتەجێكراون، ئەم هاوكاریە پێك هاتبوو لە 110 بوتڵی غاز و 100 تەباخ و 20 سێڵی نان و دوای گەیاندنی بەو كەمپە ڕادەستی لیژنەی سەرپەشتیاری كەمپی ناوبراو كرا.
لەمیانەی دیداری نێوان لیژنەكەی ژوور و سەرپەرشتیارانی كەمپەكەدا، دەربارەی پێداویستی و كەموكوڕیەكانی ئەو كەمپە گفتوگۆ كرا و جەخت لەسەر ئامادەیی ژوور كرایەوە لەسەر بەردەوامكردنی هاوكاریەكانیان ، پێشنیاریش كرا كە ژووری بازرگانی لە سەرپەرشتیارنی كەمپەكە بە پێداویستییەكان ئاگادار بكرێتەوە، تاكو بەپێی پێویست ئەو شتانە بكڕدرێت و بۆیان بنێردرێت .
لەم بارەیەوە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بەڕێز مەلا مەجید سدیق سێوەدین ئەندامی دەستەی كارگێڕی ژوور بۆ كەناڵی زاگرۆس بەرنامەی ژووری بۆ هاوكاریكردنی كەمپەكان ئاشكرا كرد و وتی:"ژووری بازرگانی لەسەر گەیاندنی كۆمەكەكانی بەردەوام دەبێت."ئەم هاوكاری كردنەشی بە ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی لە قەلەمدا ، هەروەها وتی ئەمە دوا كۆمەك نیەو ژوور بەرنامەیەكی بۆ كۆمەك كردن داناوەو قۆناغ بە قۆناغ بە پێی پێداویستی كەمپەكان جێبەجێ دەكرێت بۆیە ئێمە لە چاوەروانی بەپرسی كەمپەكاندا دەبین بۆ ئاگادار كردنەوەمان بە پێویستیەكانیان تا بۆیان دابێن بكەین .
جێی ئاماژەیە، پێشكەشكردنی ئەو كۆمەك و هاوكارییانە لەكاتێكدایە كە بەدەیان هەزار لەكوردی رۆژئاوای كوردستان لەترسی چەكدارە توندڕەوەكان بێكاری و خراپی خزمەتگوزاری ناوچەكانی خۆیان بەجێهێشتووە و روویان لە شاروشارۆچكەكانی باشووری كوردستان و بەتایبەتی هەولێری پایتەخت كردووە.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...