تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژووری بازرگانی 35 ملیۆن دینار بۆ كۆمەك كردنی كوردانی رۆژ ئاوا تەرخان دەكات

ژووری بازرگانی 35 ملیۆن دینار بۆ كۆمەك كردنی كوردانی رۆژ ئاوا تەرخان دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 ئاب 2013 06:28

دوابەدوای هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی رۆژئاوا بۆ هەرێمی كوردستان لەبەر رەوشی نالەباری ناوچەكانیان و نیشتەجێ كردنیان لە چەند كەمپێكدا لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ، ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رێككەوتی 20/8/2013 لەبارەگەی ژوور بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر میكانیزمی هاوكاری كردنیان ، ‌كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدا ،

لەو كۆبوونەوەیەدا لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنرا و بری 35 ملیۆن دیناریش وەك یەكەمین بڕ خرایە بەردەستی ئەو لیژنەیە بۆ خەرجكردن و كڕینی پێداویستی بۆ كەمپەكانی سنوری پارێزگای هەولێر.  لیژنەكەش بەپێی بەرنامەیەكی داڕێژراو لە پەیوەندی دا دەبێت لە گەل بەرپرسانی كەمپەكان تا بە پێی پێویستی ئەوان هاوكاریەكان ئامادە بكات .

لە 21/8/2013، بەسەرپەرشتی بەڕێزان مەلا مەجید سدیق سێوەدین و ئەندامێتی ماجید جەلال و تاهر مستەفا ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك كارمەندی ژوور، یەكەمین كاروانی هاوكارییەكانیانی چووریان گەیاندە كەمپی بەحركە كەژمارەیەكی زۆری كوردانی رۆژئاوای تێدا نیشتەجێكراون، ئەم هاوكاریە پێك هاتبوو لە 110 بوتڵی غاز و 100 تەباخ و 20 سێڵی نان و دوای گەیاندنی بەو كەمپە ڕادەستی لیژنەی سەرپەشتیاری كەمپی ناوبراو كرا.

لەمیانەی دیداری نێوان لیژنەكەی ژوور و سەرپەرشتیارانی كەمپەكەدا، دەربارەی پێداویستی و كەموكوڕیەكانی ئەو كەمپە گفتوگۆ كرا و جەخت لەسەر ئامادەیی ژوور كرایەوە لەسەر بەردەوامكردنی هاوكاریەكانیان ، پێشنیاریش كرا كە ژووری بازرگانی لە سەرپەرشتیارنی كەمپەكە بە پێداویستییەكان ئاگادار بكرێتەوە، تاكو بەپێی پێویست ئەو شتانە بكڕدرێت و بۆیان بنێردرێت .

لەم بارەیەوە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بەڕێز مەلا مەجید سدیق سێوەدین ئەندامی دەستەی كارگێڕی ژوور بۆ كەناڵی زاگرۆس بەرنامەی ژووری بۆ هاوكاریكردنی كەمپەكا‌ن ئاشكرا كرد و وتی:"ژووری بازرگانی لەسەر گەیاندنی كۆمەكەكانی بەردەوام دەبێت."ئەم هاوكاری كردنەشی بە ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی لە قەلەمدا ، هەروەها وتی ئەمە دوا كۆمەك نیەو ژوور بەرنامەیەكی بۆ كۆمەك كردن داناوەو قۆناغ بە قۆناغ بە پێی پێداویستی كەمپەكان جێبەجێ دەكرێت بۆیە ئێمە لە چاوەروانی بەپرسی كەمپەكاندا دەبین بۆ ئاگادار كردنەوەمان بە پێویستیەكانیان تا بۆیان دابێن بكەین . 

جێی ئاماژەیە، پێشكەشكردنی ئەو كۆمەك و هاوكارییانە لەكاتێكدایە كە بەدەیان هەزار لەكوردی رۆژئاوای كوردستان لەترسی چەكدارە توند‌ڕەوەكان بێكاری و خراپی خزمەتگوزاری ناوچەكانی خۆیان بەجێهێشتووە و روویان لە شاروشارۆچكەكانی باشووری كوردستان و بەتایبەتی هەولێری پایتەخت كردووە.

ئه‌م بابه‌ته‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ هەینی, 30 ئاب 2013 21:21

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑