رێککه‌وتی 19/12/2012، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێزان مه‌هدی مه‌مدوح ئهلگێلانی سه‌رۆکی که‌رتی خزمه‌تگوزارییه بهنکییهکان لهبهنکی ئه‌بوزه‌بی ئیسلامی و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و له‌کاره‌کانی بانکی ناوبراوی پرسییه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسی له‌مێژووی به‌نکداری له‌عێراق به‌گشتی و له‌کوردستان به‌تایبه‌تی کرد، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پوختی له‌باره‌ی به‌نکه لۆکا‌ڵی و بیانییه‌کان له‌کوردستان کرد و وتی:"ره‌وشی بهنکداریمان له‌قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندایه، به‌ڵام خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه که بگاته ئاستی وڵاتانی پێشکه‌وتوو، بۆیه هیوادارین ئیماڕاتییه‌کان که له‌و بواره‌دا ئه‌زموونی باشیان هه‌یه، ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن بۆ بنیاتنانی سیسته‌می پێشکه‌وتوو له‌هه‌رێمدا."
پاشان به‌ڕێز مه‌هدی مه‌مدوح ئهلگێلانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی خسته روو که ئه‌ویش لێکۆڵینه‌وه‌یانه له‌ره‌وشی ئابووری به‌تایبه‌تی که‌رتی به‌نکداری له‌کوردستان و دواتریش بڕیاردان له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی لقێکی بهنکهکهیان له‌هه‌رێمدا.
پاشان باسی له‌کاروباره‌کانی بهنکهکهیان کرد و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی که ده‌توانن پێشکه‌ش به‌هاووڵاتییانی هه‌رێمی بکه‌ن.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی یارمهتدیدانی به‌نکی ناوبراو له‌سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌یان له‌کوردستاندا ده‌ربڕی.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...