تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکی ‌به‌نکی ئه‌بوزه‌بی ئیسلامی سه‌ردانی ژوور ده‌کات

شاندێکی ‌به‌نکی ئه‌بوزه‌بی ئیسلامی سه‌ردانی ژوور ده‌کات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 19 کانونی یەکەم 2012 10:46

رێککه‌وتی 19/12/2012، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێزان مه‌هدی مه‌مدوح ئه‌ل‌گێلانی سه‌رۆکی که‌رتی خزمه‌تگوزارییه به‌نکییه‌کان له‌به‌نکی ئه‌بوزه‌بی ئیسلامی و شاندی یاوه‌ری کرد.

 

له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و له‌کاره‌کانی بانکی ناوبراوی پرسییه‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسی له‌مێژووی به‌نکداری له‌عێراق به‌گشتی و له‌کوردستان به‌تایبه‌تی کرد، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پوختی له‌باره‌ی به‌نکه‌ لۆکاڵی و بیانییه‌کان له‌کوردستان کرد و وتی:"ره‌وشی به‌نکداریمان له‌قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندایه‌، به‌ڵام خواستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بگاته‌ ئاستی وڵاتانی پێشکه‌وتوو، بۆیه‌ هیوادارین ئیماڕاتییه‌کان که‌ له‌و بواره‌دا ئه‌زموونی باشیان هه‌یه‌، ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن بۆ بنیاتنانی سیسته‌می پێشکه‌وتوو له‌هه‌رێمدا‌."

 

پاشان به‌ڕێز مه‌هدی مه‌مدوح ئه‌ل‌گێلانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی خسته‌ روو که‌ ئه‌ویش لێکۆڵینه‌وه‌یانه‌ له‌ره‌وشی ئابووری به‌تایبه‌تی که‌رتی  به‌نکداری له‌کوردستان و دواتریش بڕیاردان له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی لقێکی به‌نکه‌که‌یان له‌هه‌رێمدا.

پاشان باسی له‌کاروباره‌کانی به‌نکه‌که‌یان کرد و تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌و ‌خزمه‌تگوزارییانه‌ی که‌ ده‌توانن پێشکه‌ش به‌هاووڵاتییانی هه‌رێمی بکه‌ن.

 

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تدیدانی به‌نکی ناوبراو له‌سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌یان له‌کوردستاندا ده‌ربڕی.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1281 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 19 کانونی یەکەم 2012 10:49

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑