بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: هەینی, 12 کانونی دووەم 2024 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Tue, 14 May 2024 13:03:22 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئه‌نجومه‌ن پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتى و شاندێكى كونسوڵخانه‌ى گشتى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر ده‌كات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69945-ئه‌نجومه‌ن-پێشوازى-له‌-كونسوڵى-گشتى-و-شاندێكى-كونسوڵخانه‌ى-گشتى-وڵاتى-هيندستان-له‌-هه‌ولێر-ده‌كات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69945-ئه‌نجومه‌ن-پێشوازى-له‌-كونسوڵى-گشتى-و-شاندێكى-كونسوڵخانه‌ى-گشتى-وڵاتى-هيندستان-له‌-هه‌ولێر-ده‌كات.html ئه‌نجومه‌ن پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتى و شاندێكى كونسوڵخانه‌ى گشتى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر ده‌كات

رۆژى 11/1/2024 سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر پێشوازيان كرد له‌ مادان گۆپال كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر و شاندى ياوه‌رى.

كونسوڵى گشتى هيند په‌يامى پيرۆزبايى خۆيى و تيمى كونسوڵخانه‌ى گه‌يانده‌ سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
له‌ ديداره‌كه‌دا مادان گۆپال باسى له‌ په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كانى كرد له‌ نێوان وڵاتى هيندستان و هه‌رێمى كوردستان وتى: له‌م ساڵ چه‌ندين بۆنه‌ و پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى بازرگانى له‌ وڵاتى هند سازده‌كرێن ئامانجمانه‌ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستانيش به‌شداربن، ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ پێشخستنى په‌يوه‌نديه‌ بازرگانيه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، له‌ داهاتوويه‌كى نزيكدا شاندێكى گه‌وره‌ى بازرگانى هيند سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵيش هه‌وڵده‌ده‌ين پێشانگايه‌ك تايبه‌ت به‌ كۆمپانياكانى وڵاتى هيند له‌ شارى هه‌ولێر بكه‌ينه‌وه‌.
گه‌يلان حاجى سه‌عيد سه‌رۆكى ژوور دواى به‌خێرهێنان سوپاسى كردن بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ وتى: بێگومان وڵاتى هيندستان يه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ گرنگه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى باشمان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵيان، ئامانجمانه‌ زياترى پێشبخه‌ين هيواى خواست كونسوڵيش هاوكار بێت له‌ هێنانى بازرگانان و كۆمپانياكانى وڵاتى هيند بۆ هه‌رێم ئێمه‌ش به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاڵپشت و هه‌ماهه‌نگين.
سه‌رۆكى ژوور وتى: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ تايبه‌ت كابينه‌ى نۆ ئامانجى هه‌مه‌چه‌شنكردنى ئابوورى يه‌ بۆيه‌ داواى له‌ كونسوڵ كرد جگه‌ له‌ بازرگانان و كۆمپانياكان هه‌وڵ بدرێت پيشه‌سازكارانيش سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و بتوانن كارگه‌ بكه‌نه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنان بكه‌ن كه‌ به‌ دڵنياييه‌وه‌ وڵاتى هيند زۆر پێشكه‌وتووه‌ له‌م باره‌يه‌وه‌، بێگومان ياساكانى ئه‌م بواره‌ش له‌ هه‌رێمى كوردستان هاوكار و يارمه‌تيده‌رن.
له‌ درێژه‌ى ئه‌م ديداره‌دا ئاماده‌بووان له‌ جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور باسيان له‌ كارو چالاكى و ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانيه‌كان كرد له‌ نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها باسيان له‌ هه‌ردوو كه‌رتى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ كرد كه‌ هه‌ماهه‌نگيه‌كى باش هه‌يه‌ له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى هيندستان هيواى په‌ره‌پێدانى زياتريان خواست.
هه‌ر له‌ ديداره‌كه‌دا كردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانى راسته‌وخۆ له‌ نێوان هه‌ولێر و نيوده‌لهى خرايه‌ به‌ر باس.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Fri, 12 Jan 2024 10:12:08 +0000