ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ شاندێکى بازرگانى ئەستەنبول سازکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 15 کانونی یەکەم 2009 00:00
15/12/2009 بە ئامادەبوونى عبدالکریم مستەفا عەتتار ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بۆ شاندێکى بازرگانى ژوورى بازرگانى ئەستەنبۆل و پیاوانى کارى ئەستەنبول سازکرا. سەرەتا عبدالکریم مستەفا بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کرد و باسى لە رۆلى کۆمپانیا تورکیەکان کرد کە لە کوردستان کاردەکەن، هەروەها ئامادەیى ژوورى بۆ سازکردنی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە لە چوارچێوەى دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان بازرگانى هەولێر و شاندە بازرگانیەکاندا چرکردەوە و هیواى خواست کە ئەم کۆبونەوەیە وەک کۆبونەوەکانى تر ببێتە مایەى دروستکردنى پەیوەندى و کارى بازرگانى. لە پاشان سەرۆکى شاندەکە مەبەستى سەردانەکەیانى راگەیاند کە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە کوردستان بکەن و پەرە بە بوارى بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا بدەن. لە پاشان ئامادەبوان لە شاندى بازرگانى تورکی و بازرگانانى ئامادبوو خۆیان و کارەکانیان ناساند و دەرگاى گفتوگۆ و پرسیار کرایەوە و لە لایەن عەبدولکەریم مستەفا و فیدائەدین گەردی ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور وەلامیان درایەوە. لە لایەکى تریش بەر لە تەواو بوونى کۆبونەوەکە شاندێکى بازرگانى ئەنتالیا کە پێک هاتبوون لە ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیا و بازرگانانى بوارى بیناسازى و شارەوانى ئامادەى کۆبونەوەکە بوون، دواى خۆ ناساندنیان وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 870 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌