رۆژى دووشەممە 14/12 سەرکەوت حاجی جەمال ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازیان لە شاندێکى کۆمپانیاى (ریزانى دێ ئێکەر) ى ئیتالى کرد، کە لە بوارى دروستکردنى بینا و پرد کار دەکات. سەرەتا سەرکەوت جەمال بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و تەواوى ئەو بوارانەى پەیوەندى بە بیناسازى و رێگاوبان هەیە روون کردەوە و ئالیەتى کارکردنى کوردستانى بۆ شاندى میوان شى کردەوە. دواتر مارکۆ پیتاکۆ بەرپرسى بەشى گەشەپێدانى ئابوورى کۆمپانیاى ناوبراو کورتەیەکى دەربارەى کۆمپانیاکەیان باس کرد و بە داتا شۆو وێنەى چەند کارێکى خۆیانى نیشاندا. دواتر لەگەل شاندى میوان دەربارەى چۆنیەتى کارکردن و پێداویستیەکانى کوردستان لەو بوارانەدا کە کۆمپانیاى ناوبراو کارى تێدا دەکات خرانە بەر باس و وەلامى پرسیارەکانى شاندى میوان درایەوە.