لە ڕۆژى 2/12/2009 دارا جەلیل خەیات پێشوازى لە شاندێکی تایبهت به بواری بانکی و دارایی پۆلۆنی کرد لە دانیشتنێکدا سەرۆکى ژوور دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لە سیستەمى بانکى و پەیوەندى بانکەکانى هەرێم بە دەرەوە کرد و گرینگى کاراتر کردنى ڕۆلى بانکى لە کوردستان بە فاکتەرێکى زۆر گرینگ لە پەیوەندى و کارى بازرگانیدا وەسف کرد لە کاتێکدا کە لە کوردستان هێشتا بانکەکان نەیانتوانیوە تەواوى خزمەتگوزاری بانکى بۆ بازرگانان دەستەبەر بکەن . شاندهکه لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەربارەى باشترکردنى رۆلى بانکەکان و فراوانترکردنى خزمەتەکانیان باسى چەندین بەدیل و ڕێگەچارە کرد بۆ ئەوەى سیستەمى بانکى باشتر بکرێت و بازرگان و هاووڵاتیان سودى زیاتریان پێ بگات ، لەسەر بەدەستهێنان و گەیشتن بەو ئامانجە گفتوگۆیان کرد . وا چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکى نزیکدا جارێکى تر ناوبراو بۆ ئەو مەبەستە سەردانى کوردستان بکاتەوە .