ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

نوێنەری نوسینگەی بازرگانی تایوان سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 کانونی دووەم 2015 10:09
رێككەوتی 26/1/2015 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە بارەگای ژوور پێشوازی لە باڵیۆز ماسیو لی نوێنەری نوسینگەی بازرگانی تایوان و فۆلكان هوانگ راوێژكار لە نوسینگەی بازرگانی تایوان لە عێراق كرد.
لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆكی ژوور زۆر بە گەرمی پێشوازی لە شاندەكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیان.
لە میانەی دیدارەكەدا جەخت لە پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە، بەشداری كردن و هاتنی كۆمپانیا تایوانییەكان بۆ هەرێمی كوردستان باسی لێوەكرا.
سەرۆكی ژوور رایگەیاند: كە تایوان زۆر پێشكەوتووە بە تایبەت لە بواری تەكنەلۆژیا و زانیاری هیواخوازین ئەو ئەزموونە بگوازنەوە هەرێمی كوردستان و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی، هەروەها پاڵپشتی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و هەماهەنگیەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1160 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 27 کانونی دووەم 2015 10:41