ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور 16ەمین ساڵوەگەری كوردستان تی ڤی پیرۆز دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 21 کانونی دووەم 2015 07:47
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 16 ساڵ بەسەر دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان، دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور سەردانی بارەگای كوردستان تی ڤی كرد و لە لایەن كاروان ئاكرەیی بەڕێوبەری گشتی تەلەفزیۆن پێشوازی لێكرا.
سەرۆكی ژوور وێرای پیرۆزبایی لە ستاف و كارمەندان هاوكات كارو چالاكیەكانی كوردستان تی ڤی بەرز نرخاند بە تایبەت لە گواستنەوەی چالاكیە ئابووری و بازرگانیەكان، هیوای بەردەوامی پێشكەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1135 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 21 کانونی دووەم 2015 08:39