ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێکى کۆمپانیاى (دایوو) ى کۆرى لەگەل بازرگانانى هەولێر کۆدەبێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 22 تشرینی دووەم 2009 00:00
رۆژى یەک شەممە 22/11 شاندێکى کۆمپانیاى (دایوو) ى کۆرى بە سەرۆکایەتى یاریدەدەرى جێگرى بەرێوەبەرى کۆمپانیاکە سەردانى ژووریان کرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى دەستەى کارگێرى ژوور پێشوازیان لێکرا. سەرەتا دارا جەلیل خەیاتبەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و ئامادەیی خۆى بۆ هاوکارى کردنیان خستە روو بە مەبەستى کارکردن لە کوردستان. دواتر لە هۆلى کۆبونەوەکان بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە بازرگانانى شارى هەولێر لە لایەن شاندى ناوبراو لە رێگەى داتاشۆوە کۆمپانیاى (دایوو) یان ناساند و باسیان لە هەموو ئەو بوار و لایەنانە کرد کە کۆمپانیاى ناوبراو کارى تیادادەکات. لە پاشان دەرگاى گفتوگۆ و پرسیارکردن کرایەوە و بازرگانانى هەولێر چەندین پرسیاریان ئاراستە کرد و لە لایەن سەرۆکى شاندەکەوە وەلامیان درایەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1095 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌