تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى بازرگانى ئەسفەهان سەردانى ژوور دەکات

شاندێکى بازرگانى ئەسفەهان سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 11 تشرینی دووەم 2009 00:00
رۆژى چوارشەممە 11/11 ئیبراهیم محمد ێوفى جێگرى سەرۆکى ژوور پێشوازى کرد لە شاندێکى بازرگانى (ئەسفەهان) ى ئێرانی کە بە یاوەرى پور موتەهەر بەرپرسى بازرگانى قونسولگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر سەردانى ژووریان کرد. ئیبراهیم سوفى دواى بەخێرهێنانیان خۆشحالیخۆى بۆ سەردانەکەیان دەربرى و باسى لە ئاستى پەیوەندیە بازرگانیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران کرد و هیواى خواست کە شارى ئەسفەهان کە شارێکى جوانى ئێرانە و شارێکى زۆر پێشکەوتووە لە رووى پیشەسازیەوە سوود لە دەرفەتەکانى کار و بازرگانى لەگەل کوردستان ببینن. دواتر شاندى میوان سوپاسگوزارى خۆیان ئاراستەى ئەنجوومەنى ژوور کرد و خۆشحالی خۆى لە بەرامبەر ئاستى پێشکەوتنى هەولێر دەربرى و ئەم هاتنەى بە دانانى بنەمایەک بۆ پەیوەندى و دەستکردن بە کارى بازرگانى و وەبەرهێنان لە کوردستان لەقەلەمدا.. دواتریش بە فەرمى بانگهێشتى کردن بۆ سەردانى کردنى شارى ئەسفەهان و بۆ ئەوەى زیاتر گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتى دروستکردنى پەیوەندى و ئالیەتى کارکردن لە کوردستان و کارى هاوبەش لەگەل بازرگانان بکەن.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑