رۆژی 11ی ئایار سەفیری تونس لە عێراق سەمیر جەماعی سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كاڕگێری ژوور پێشوازییەكی گەرمی لێكرا.
سەرەتا سەفیری تونس خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەڕبڕی و ئامانجی سەردانەكەی بۆیان روونكردەوە و رایگەیاند كە لە سەرەتای مانگی داهاتوو هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان تونس و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و هاوڵاتیانی هەرێمیش دەتوانن لە هەولێر ڤیزای تونس بە دەست بێنن، لەگەڵ ئەم رێوڕەسمەش دا ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگانان و خاوەنكارانی تونس بەشدار دەبن، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوولا.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەڕبڕی دەست خۆشی لێكردن بۆ ئەم هەنگاوە و راشیگەیاند بە كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ نێوان تونس و هەولێر كاریگەرییەكی باشی دەبێت بۆ پەیوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوولا هیواشی خواست لە ماوەی داهاتوو پەیوەندییەكان پەرەی پێ بدرێت سەردانی وەفدی بازرگانی فراوان بێت و تونسیش بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا بكات