تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پرۆتۆكۆلێكی بازرگانی و پەیوەندی لەگەڵ ژووری بازرگانی كیزیل تەپە ئیمزا كرد

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پرۆتۆكۆلێكی بازرگانی و پەیوەندی لەگەڵ ژووری بازرگانی كیزیل تەپە ئیمزا كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 23 نیسان 2014 09:42
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پرۆتۆكۆلێكی بازرگانی و پەیوەندی لەگەڵ ژووری بازرگانی كیزیل تەپە ئیمزا كرد
 
رۆژی 21ی نیسان شاندێكی ژووری بازرگانی شاری كیزیل تەپەی توركیا كە پێكهاتبوون لە 20 كەس بە سەرۆكایەتی مەحمود دوندەر سەرۆكی ژوورەكە، سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و روونیشیان كردەوە كە ئەوە یەكەم جارە سەردانی هەرێم بكەن و ئامانجیشیان لەم سەردانە زیاتر یەكتر ناسینە لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم و لە نزیكەوە ئاگادار بن لە هەلی كار لە كوردستان وە لە ماوەی داهاتوودا هەوڵدەدەن بە شاندی بازرگانی جیا جیا سەردانی كوردستان بكەنەوە، وە هیواشیان خواست بە هەمان شێوە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش سەردانیان بكەن.
لە لایەن خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر زۆر بەخێرهاتنی كردن و  هیوای خواست ئەم سەردانەیان ببێتە دەستپێكێك بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا بتوانن شاندی بازرگانی جیاواز لە بواری جیاواز بهێننە هەرێم وە روونیشی كردەوە گرنگترین بوار ئێستا كە كوردستان پێویستی پێیەتی بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتیارین كە حكومەتی هەرێمیش پاڵپشتیەكی تەواو لەم بوارانە دەكات.
دواتر بۆ زیاتر پەرەپێدانی بازرگانی و پەیوەندی هەردوولا پرۆتۆكۆلێكیان ئیمزا كرد، هیواشیان خواست بە ئیمزاكردنی ئەو پرۆتۆكۆلە ببێتە سەرەتایەك بۆ پەیوەندی بازرگانیەكی بەهێز لە نێوان هەردوو شار.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑