رۆژی 24/12/2013 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە شاندێكی دامەزراوەی گەیاندنی نێودەوڵتی لە كۆمەڵەی بانكی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی شەریف حەمدی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو دامەزراوەیە.
سەرەتا شاندی میوان دەست خۆشی لە هەوڵ و كۆششی بەردەوامی ژوور كرد بۆ بووژانەوەی ئابووری كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، پاشان مەبەستی سەردانەكەیانی بۆ ژوور روونكردەوە كە ئەوان وە كو ئەو دامەزراوەیە هاتوون بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری ئەو كێشە و گرفتانە بن كە بەربەستن لە بەردەم بووژاندنەوەی زیاتری ئابووری كوردستان, بە هیوای دۆزینەوەی چارەسەری بۆیان.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و روونیشی كردەوە كە گرنگترین كێشە لە هەرێمی كوردستان كێشەی نێوان بانك و هاوڵاتیانە كە تائێستاش متمانەیەكی تەواو لە نێوانیان دا نیە و وە زۆر لە دەوڵەمەندەكان ئامادەنین پارەكانیان لە بانك هەڵبگرن وە قستی بانكەكانیش جێگەی رەزامەندی نین.