ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی بازرگانی شاری (قەیسەر)ی توركیا سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 05 کانونی یەکەم 2013 06:19
 رۆژی 3\12\2013 شتاندێكی بازرگانی شاری قەیسەری توركیا سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم پێشوازییە و سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی كە  شاری هەولێر توانیویەتی لە ماوەیەكی كورت دا پێشكەوتنێكی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و داهاتوویەكی پڕشنگداریان لێ بەدیكرد, روونیشیان كردەوە كە ئەوان وەكو بازرگانانی شاری قەیسەری بە نیازن بێن بۆ هەرێم تا لە بواری جیا جیا وەبەرهێنان بكەن و لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەدا بەشداربن .
لای خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر زۆر بەخێرهاتنی كردن و باسی یاسا و رێساكانی وەبەرهێنان و چۆنیەتی ئیش كردنی كۆمپانیا بیانیەكانی لە هەرێم بۆیان روون كردنەوە و وتیشی ئێمە وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی پاڵپشتی و هاوكاریتان دەكەین .  
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1564 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 09 کانونی یەکەم 2013 11:08