ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كەناڵی ئاسمانيی ئەلجەزیرە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەرۆكی ژوور ئەنجامدا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 27 تشرینی دووەم 2013 08:50

لە 26\11\2013 كەناڵی ئاسمانی ئەلجەزیرە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەرۆكی ژوور ئەنجامدا، لەم چاوپێكەوتنەدا دارا جلیل خەیات سەرۆكی ژوور ئامانج و رۆلی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی بۆ روونكردەوە, باسی لەو پێشكەوتنانەی هەرێمی كوردستان كرد بەتایبەتی شاری هەولێر كە لە هەموو بوارێك هەنگاوی بەرچاوی ناوە.

 پاش كردنەوەی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتیەكانی هەولێر و سلێمانی و, كرانەوەی دەروازە سنووریەكان و كرانەوەی هەرێم بەڕووی جیهان و بەهۆی خاكە دەوڵەمەندەكەی لە كانزای سروشتی و كشتوڵی وە هەڵكەوتەی جوگرافی وای كردووە كە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرە بیانیەكان روو لە هەرێم بكەن و سەرمایەكانیان وەگەڕبخەن .

دەربارەی ئەوەی ئایا كە شوێنی جوگرافی هەرێم ئاستەنگی نەخستۆتە بەردەم كاری وەبەرهێنان بەهۆی باری ناسەقامگیری سوریا و كێشەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ خۆرئاوا؟

سەرۆكی ژوور لە وەڵامدا ووتی ئێستا بەهۆی دەرهێنانی نەوت،هەرێم پێگەیەكی بەهێزی سیاسی و ئابووری هەیە چ لە ناوچەكە و چ لە سەر ئاستی جیهان ، پێشبینی ئەوەش دەكەین هەولێر ببێتە سەنتەرێكی بازرگانی لە ناوچەكە لێرەوە شتومەك هەناردەی شارەكانی عێراق و دەوڵەتەكانی دراوسێ بكرێت .

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1522 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 27 تشرینی دووەم 2013 10:50