تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى بازرگانى شارى چوار محال بەختیارى کۆمارى ئیسلامى ئێران سه ردانى ژوور دەکات

شاندێکى بازرگانى شارى چوار محال بەختیارى کۆمارى ئیسلامى ئێران سه ردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 24 تشرینی دووەم 2013 08:36

رۆژى ١٩/١١/٢٠١٣ شاندێکى بازرگانى شارى چوار محال بەختیارى کۆمارى ئیسلامى ئێران کە پێک هاتبوون لە ژمارەیەک لە بازرگانان بە سەرۆکایەتى جێگرى پارێزگاى ئەو شارە سەر دانى ژووريان كرد  لە لایەن ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێرى سەر دانى ژووريان كرد  پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکى فراواندا فداءالدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنى کارگێرى ژوور بە ناوى سەرۆک و ئەندامان و کارمەندانى ژوور بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد.

دواتر باسى لە پەیوەندیەکانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان کرد و تیشکى خستە سەر پەیوەندیەکانى ژوور لەگەڵ ژوورەکانى بازرگانى شارەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى وەک (تاران, ئەسفەهان, كرماشان ورمێ و ...هتد), وە باسى میکانیزمى کارکردنى کرد لە کوردستان.

پاشان فرزندە یاریدەدەرى جێگرى پارێزگاى چوار محال بەختیارى باسى لە شاره كه يان كرد و ،  ووتى شوێنەكەى بەرزترین ناوچەیە لە ئێران و ئاو لەو ناوچەوە دەچێتە ئێران و دیمەنێکى دڵڕفێنى هەیە, کشتوکاڵ و رستن و چنین و کارە دەستیەکان و بازرگانى گرنگترین سەرچاوەى بژێون بۆ ئەو شارە, وە %٧٠ ى شتومەکەکانى بۆ عێراق هه ناردە دەکرێ و ئەوانى تریش بۆ  ووڵاتانى کەنداو و تاجیکستان دەنێردرێت.

وە هیواشى خواست ئەم دانیشتنە ببێتە سەرەتایەک بۆ زیادکردنى هەناردەکانیان بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.

دواتر هەریەک لە ئەندامانى شاندەکە و بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان خۆیان ناساند و پرسیار و راوسەرنجەکانیان خستە روو.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 922 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 25 تشرینی دووەم 2013 08:41

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑