ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

کۆمپانیایەکى هاوبەشى سعودی و سویسرى بە نیازە لقێک لە هەولێر بکاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 24 تشرینی دووەم 2013 08:36

 

لە رۆژى ١٢/١١/٢٠١٣ سەرۆکى ژوور لە نوسینگەى تایبەتى خۆى لە بارەگاى ژوور پێشوازى لە شاندێکى هاوبەشى عەرەبستانى سعودی و سویسرى کرد.

کە پێکهاتبوو لە عیماد سابرى بەڕێوبەرى فڕۆشتن و بە بازاڕکردن, مارتن بوشێل بەڕێوبەرى کارەکان لە گروپى راهێنانى نێودەوڵەتى وە فوستر هوبى بەڕێوبەرى گشتى لە پەیمانگاى زمانى نێودەوڵەتى.

لە دانیشتنێکدا شاندى میوان باسى ئیش و کارەکانى خۆیان کرد کە لە بوارى گواستنەوەى سەربازان بە فڕۆکەى سەربازى و راهێنان و پەرەپێدانى مرۆیى کاردەکەن, وە لقیان لە چەندین ووڵاتى وەکو ئیمارات و قەتەر و سعودیە و ئوردن هەیە و , سەرسامى خۆیان بە شارستانیەتى کۆنى هەولێر و بەو پێشکەوتنە و سەقامگیرییەى لە هەولێر هەیە. کە لە ماوەیەکى زۆر کورت دا بە خۆیەوە بینیوە دەربڕى.

ئەوەشیان ئاشکراکرد کە لە هەوڵى ئەوەدان کە لە ئایندەیەکى نزیکدا لقێکى کۆمپانیکەیان لە شاری هەولێر بکەنەوە.

لە لایەن خۆشیەوەسەرۆکى ژوور دواى بە خێرهێنانیان دەست خۆشى لێکردن هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەى لقى کۆمپانیەکەیان لە هەولێر, دواتر باسى ئەو پێشکەوتنانەى کوردستان بە گشتى و هەولێرى بەتایبەتى بۆ کردن, پشتگیرى و خۆى و ژوورى بازرگانى بۆ ئەوان و هەموو ئەو کۆمپانیایانەى کە دێنە هەرێمى کوردستان و وەبەرهێنان دەکەن راگەیاند.

ئه‌م بابه‌ته‌ 954 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 25 تشرینی دووەم 2013 06:42