ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بە بەشداری شاندێکی هەرێمی كوردستان لە لەندەن کۆنفرانسێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە بەریتانیا بەڕێوەچوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 17 تشرینی دووەم 2013 08:08

بەمەبەستی هاندانی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرمایەگوزاریکردن لە وڵاتی بەریتانیا، لەسەر داوای كونسڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، شاندێکی هەرێمی کوردستان و بەسەرۆکایەتی فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوو، هەروەها ئەندامێتی هەریەك لە دارا جەلیل خەیات سەرۆکی سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و، سەرۆکی ژوورەكانی بازرگانی سلێمانی و دهۆک  و، ژمارەیەک له ئەندامانی دەستەی کارگێری ژوورە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی هەرێم و، چەندین خاوەن کۆمپانیاو بازرگانانی هەولێر،

کۆنفرانسێکی تایبەت بوو بە وەبەرهێنان لە وڵاتی بەریتانیا، لە رۆژی ٧ی تشرینی دووەم بە سپۆنسەری (UKTI) رێکخرابوو. تیایدا هەریەک لە لورد مارلاند نوێنەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و، نەدیم زەهاوی ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیاو، دارا جەلیل خەیات وتەیان پێشکەشکرد، هەریەک بەجیا جەختیان لەسەر ئامانجی کۆنفڕانسەکە کرد، بەمەبەستی هاندانی وەبەرهێنەرانی کوردستان بۆ سەرمایەگوزاریکردن لە وڵاتی بەریتانیا.

سەرۆکی ژوور لە وتەکەیدا ئاماژەی بە کەمتەرخەمی کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد، سەبارەت بە کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە کەرتی دڵنیایی تەندروستی کە کۆمپانیا بەریتانییەکان تیایدا پێشەنگن، تیشکی خستە سەر ئاسانکاریکردن لە بواری گەشتی ئاسمانی و پێدانی ڤیزا بە بازرگانانی كوردستان لەبەرئەوەی ئاستەنگ لەبەردەم کاری وەبەرهێنان و بازرگانیکردن دروست دەکەن.

ئه‌م بابه‌ته‌ 933 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌