تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵهەولێر میوانداری ژوورە بازرگانییەكانی عەرەب دەكات

هەولێر میوانداری ژوورە بازرگانییەكانی عەرەب دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 17 تشرینی دووەم 2013 08:05

لە رۆژانی 5 و 6ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی یەكێتی گشتی ژوورە عەرەبییەكان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر خولی 115یەمینی ئەنجوومەنەكەیان ساز كرد، تیایدا دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی عێراق بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی ئامادە بوو.

لەمبارەیەوە دارا جەلیل خەیات بە رۆژنامەكەمانی راگەیاند كە، كۆنگەرەكە بەناونیشانی (ئابووری عەرەب لەنێو بەرەنگارییەكانی قۆناغی نوێ‌ و ئاستەنگە رەگداكوتاوەكان) بوو، تیایدا سەرۆك و نوێنەرانی ژوورە بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵییەكانی وڵاتانی عەرەبی هەروەها نوێنەرانی وەزارەت و رێكخراوە ئابوورییەكانی عەرەبی و كۆمكاری عەرەبی بەشدار بوون.

هەروەها وتیشی: لە كۆنگرەكەدا چەندین پرس و بابەتی و كێشەی ئابووری تایبەت بە وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ‌ كران، هەروەها پرۆژەی ئەنجومەنەكە بۆ ساڵی 2014 گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

ئەمەو لەسەر داوای دارا جەلیل خەیات، ئەنجومەنەكە بڕیاریدا خولی 116یەمینی ئەنجوومەنەكە لەشاری هەولێر لە بەهاری 2014 بەڕێوە بچێت.

لە پەراوێزی ئەو كۆنگرەیەدا دارا جەلیل خەیات بەشداری كرد لە ئاهەنگی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ بەسەر دامەزراندنی ژووری بازرگانی قەتەر، كە بەچاودێری میر شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەڕ بەڕێوەچوو.

ئه‌م بابه‌ته‌ 962 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑