رێکه‌وتی 30/10/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی په‌رله‌مانی و بازرگانی وڵاتی ئه‌رمینیا کرد، که له‌به‌ڕێزان رۆبن سادوبان و ئارام نکرام و سیمنازک هانوسبان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و، ژماره‌یه‌ک بازرگانی ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور وێرای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستان، پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که جێی خۆشحاڵی ژووری بازرگانی ده‌بێت که ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کۆمپانیا ئه‌رمینییه‌کان له‌کوردستاندا بوونیان هه‌بێت، چو‌نکه زه‌مینه بۆ ئه‌وانیش وه‌ک هه‌ر کۆمپانیایه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه ره‌خساوه له‌کوردستاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رفه‌تێکی باشی کارکردن له‌سایه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بازاڕدا له‌به‌ر ده‌ستدایه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز رۆبن سادوبان به‌ناوی ئه‌ندامانی شاندی میوانه‌وه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنیان بۆ کوردستان و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌وان به‌نیازی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا هاتوونه‌ته هه‌ولێر و به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانیدا.
هاوکات به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که له‌ئێستاوه ئه‌وان ئاماده‌سازی ده‌که‌ن بۆ هێنانی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌یان و، پاشانیش رێکخستنی پێشانگه‌یه‌کی بازرگانی تایبه‌ت بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه له‌ماوه‌یه‌کی داهاتوو و له‌هه‌ولێردا.
دواتر نوێنه‌رانی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی ئه‌رمینیا که یاوه‌ری شانده په‌رله‌مانییه‌که‌ی وڵاته‌که‌یان بوون، وێرای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان، خواستی خۆیان خسته روو به‌کارکردیان له‌کوردستاندا و به‌تایبه‌تی کردنه‌وه‌ی رێستۆرانت به‌پله‌یه‌کی زۆر باش.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور، دووپاتی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ژوور بۆ هاوکاریکردنی ئه‌ندامانی بازرگانی شانده‌که و هه‌ر کۆمپانیایه‌کی ئه‌رمینیا خسته روو، که بیه‌وێت له‌کوردستاندا پڕۆژه‌ی بازرگانی بکاته‌وه.