ئێواره‌ی 7/10/2013، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، باڵیۆزی دانیمارک له‌عێراق و، کونسوڵی گشتی دانیمارک له‌دوبه‌ی و، پێر سه‌رۆکی نێرده‌ی بازرگانی دانیمارک له‌دوبه‌ی، دیدارێکی بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک له‌کۆماپانیاکانی کوردستان و دانیمارک به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و، پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ئه‌گه‌ر چی دانیمارکییه‌کان له‌رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه که‌من، به‌ڵام ئاستێکی پێشکه‌وتوویان هه‌یه له‌بواره‌کانی بازرگانی و پێشه‌سازیدا، بۆیه ئێمه پێمان خۆشه کۆمپانیاکانی دانیمارک روو له‌هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و به‌شداری ئه‌و پڕۆسه‌یه بن که بۆ بنیاتنانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ستی پێکردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزیان ئاماده‌یی ژووری بۆ پێشوازێکردن و پێشکه‌شکردنی ئاسانکاری بۆ بازرگانان و خاوه‌ن کۆمپانیاکانی دانیمارک که له‌داهاتوودا بێنه کوردستان خسته‌روو.
پاشان، به‌ڕێز باڵیۆز وێرای سوپاسکردنی ژووری بازرگانی و به‌تایبه‌ت سه‌رۆکی ژوور له‌به‌رامبه‌ر رێکخستنی ئه‌و دیداره‌دا، وتی:"به‌راستی هه‌رێمی کوردستان توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا پێشکه‌وتنێکی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌وه‌ش بۆته ناوچه‌یه‌ک که‌زۆر جیاوازه له‌ناوچه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."
دواتر له‌وته‌یه‌کیدا، به‌ڕێز کونسوڵی گشتی دانیمارک له‌دوبه‌ی وتی:"مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌که‌مان بۆ هه‌ولێر د‌روستکردنی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی بازرگانییه له‌نێوان هه‌ردوولاماندا، تاکو له‌رێیه‌وه کارئاسانی بۆ بازرگان و خاوه‌نکارانی هه‌ردوولامان بکرێت."
پاشان نوێنه‌رانی کۆمپانیاکانی هه‌ردوولا خۆیان و پێگه‌ی کار و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان به‌یه‌کتری ناساند.
هه‌ر له‌میانه‌ی گفتوگۆکاندا، باس له‌گرنگی پێدانی فیزا به‌بازرگانانی کوردستان کرا، تاکو بتوانن سه‌ردانی وڵاتی دانیمارک بکه‌ن و سوود له شاره‌زاییه‌کانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن له‌بواره‌کانی پیشه‌سازی و بازرگانی و کشتوکاڵدا.
جێی ئاماژه‌یه، شانده بازرگانییه‌که‌ی دانیمارک که له 10 کۆمپانیا پێکهاتبوو، له‌بواره‌کانی، د‌روستکردنی فێنک‌که‌ره‌وه، به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ و، به‌رهه‌هێنانی مه‌وادی خاوی کانزا‌کان و، ئاو وئاوه‌ڕۆ، چاککردنه‌وه‌ی که‌له‌وپه‌له‌کانی پزیشکی و به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان و، به‌رهه‌مهێنانی وزه و، بانک و، هه‌نارده‌کر‌دن و وه‌به‌رهێنان و جلوبه‌رگی ئافره‌تان‌دا، کار ده‌که‌ن.