رێککه‌وتی 24/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی رێکخراوی یه‌کێتی دامه‌زراوه‌کانی ئیسلامی و، گروپی هه‌نارده و پیشه‌وه‌رانی گۆشتی مانگا له‌به‌رازیل کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی پێشکه‌تووی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌رووی ئابوورییه‌وه، هیواشی خواست که به‌رازیلییه‌کان رۆڵی چالاکتریان له‌چالاکییه بازرگانییه‌کان‌دا هه‌بێت، ئه‌ویش به‌کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیاکانیان له‌کوردستاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێزان نزار ئه‌لغه‌ندور به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له رێکخراوی یه‌کێتی دامه‌زراوه‌کانی ئیسلامی و ئه‌نتۆنیۆ جۆرج ماردێڵی سه‌رۆکی گروپی هه‌نارده و پیشه‌وه‌رانی گۆشتی مانگا له‌به‌رازیل، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، باسیان له‌سروشتی کاروباره‌کانی ده‌زگه‌کانیان کرد.
له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆکاندا، به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ جۆرج ماردێڵی سه‌رۆکی گروپی هه‌نارده و پیشه‌وه‌رانی گۆشتی مانگا له‌به‌رازیل رایگه‌یاند، که ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ئابووری کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بازاڕی هه‌رێم سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات زانیاری ته‌واوی له‌باره‌ی میکانیزیمی کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیا یان چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوونی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی بۆ هاوکاریکردنی گروپی ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی.