ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور خولێکی ژمێریاری و وردبینی ده‌کاته‌وه‌

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 01 ئەیلول 2013 11:22

ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی له‌رێگه‌ی به‌شی (سه‌نته‌ری زانیاری و په‌ره‌پێدانی کار) خولێکی راهێنانی ده‌رباره‌ی (ژمێریاری و وردبینی) کرده‌وه‌.

 

‌ خوله‌که له‌  25/8/2013 ده‌ستی پێکرد و بۆ ماوه‌ی (5) رۆژ به‌رده‌وام بوو. 24 که‌س له‌کارمه‌ندانی که‌رتی تایبه‌ت و ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌ت و ده‌زگه‌ حکومییه‌کان‌ ‌به‌شدارییان له‌ ‌خوله‌که تێدا کرد .

 

راهێنه‌رانی خوله‌که‌ بریتی بوون له‌چه‌ند مامۆستایه‌کی زانکۆ و شاره‌زایانی بواری ژمێریاری.

لە كۆتایی خولەكەشدا بڕوانامەی بەشداربوون  بەسەر بەشداربووانی خولەكە دابەش كرا.

 

جێی ئاماژه‌یه‌، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای کارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێ له‌که‌رتی تایبه‌ت ده‌ست به کاربن، به‌به‌رده‌وامی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان خولی جۆراجۆر ده‌کاته‌وه.

له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووشدا، له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش چه‌ندین خولی راهێنانی جۆراجۆری بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ کردۆته‌وه‌. ‌      

ئه‌م بابه‌ته‌ 1148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌