تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسه‌رۆکی ژوور سه‌ردانی نوێنه‌ری تازه‌ی ئیتاڵیا له‌هه‌ولێر کرد

سه‌رۆکی ژوور سه‌ردانی نوێنه‌ری تازه‌ی ئیتاڵیا له‌هه‌ولێر کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 21 ئاب 2013 07:50

رێککه‌وتی 20/8/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییکردنی له‌ئه‌رکه‌ نوێیه‌که‌یدا، سه‌ردانی به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیتاڵیا له‌هه‌ولێر کرد.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور که‌ به‌ڕێز مه‌جید سدیق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی‌ کارگێڕی  ژوور یاوه‌ریان بوو، وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوون له‌‌به‌ڕێز کارمێلۆ فیکارا وه‌ک به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیتاڵیا له‌هه‌ولێر، هاندانی سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیتاڵیای بۆ کارکردنیان له‌کوردستان و هێنانی کاڵاکانیان بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌گرنگ زانی.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داواکاربوو که‌ ئاسانکاری بکرێت بۆ کارمه‌ندانی کۆمپانیاکان بۆمه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیارییه‌کان له‌بواری بازرگانیدا.

هاوکات به‌ڕێز خه‌یات هیوای خواست که‌ به‌ڕێز کارمێلۆ فیکارا له‌و ماوه‌یه‌ی که‌ له‌کوردستاندایه‌ ئاسووده‌ بێت و سه‌رکه‌وتوو بێت له‌و ئه‌رکه‌ نوێیه‌یدا که‌ له‌لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه‌ پێی سپێردراوه و، ‌ئاماده‌یی هاوکاریکردنی ژووریشی بۆ به‌رپرسی ناوبراو له‌و رووه‌وه‌ ده‌ربڕی. 

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، به‌ڕێز مه‌جید سدیق ئه‌ندامی ده‌سته‌ کارگێڕی  ژوور باسی له‌وه‌کرد که‌ ده‌کرێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیتاڵیا زیاتر پێش بخرێت ئه‌ویش له‌رێی پێدانی فیزای ئه‌و وڵاته‌ به‌هاووڵاتییان و بازرگانانی کوردستان له‌رێی ئۆفێسی ناوبراو تاکو بتوانن به‌ئاسانی گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته‌ بکه‌ن و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که‌ بوونی کۆمپانیای تایبه‌ت به‌گه‌شتیاری ئه‌و ئاسانکارییه‌ زیاتر فه‌راهم ده‌کات.

خوازیاریش بوو که‌ به‌نکه‌کانی ئیتاڵیا لقی خۆیان له‌کوردستاندا بکه‌نه‌وه‌، چونکه‌ گواستنه‌وه‌ و ئاڵوگۆڕی پاره‌ بۆ بازرگان و گه‌شتیاران خێراتر و ئاسانتر ده‌کات.

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز کارمێلۆ فیکارا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانی سه‌رۆکی ژووری بازرگانیدا، باسی له‌‌کاروباره‌کانی ئێستای ئۆفێسه‌که‌یان له‌هه‌ولێر کرد، هاوکات رۆڵی ژووری بازرگانی به‌رزنرخاند له‌به‌یه‌کگه‌یاندنی بازرگانانی کوردستان و بازارگانانی بیاندا و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ژووری بازرگانی هه‌ولێر هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ر‌ی کردووه‌ له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ی کوردستاندا، که‌ ئێستا ده‌بینین ئه‌م هه‌رێمه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراق.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 987 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 21 ئاب 2013 10:22

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑