رێككه‌وتی 28/5/2013، له‌دیدارێکی نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، به‌ڕێزان ستانیسلاف پۆلۆنسکی جێگری هه‌ڵسوڕاوی باڵیۆزخانه‌ی سلۆڤاکیا له‌به‌غدا و، ئه‌حمه‌د گه‌ردی کونسوڵی فه‌خری ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر، باس لهئامادهسازییهکانی سه‌ردانیکردنی شاندێکی فراوانی بازرگانی سلۆڤاکیا بۆ کوردستان کرا له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ خواست له‌پایته‌ختی هه‌رێمدا و، وتی:"ئێمه خوازیارین كه له‌ئاینده‌دا که‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی ئابووریمان له‌گه‌ڵ وڵاتی سلۆڤاکیا پته‌وتر بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له‌رێی سه‌ردانیکردنی شانده فه‌رمی وبازرگانییهکانی هه‌ردوو لا ده‌بێت بۆ لای یه‌کتر."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێزان ستانیسلاف پۆلۆنسکی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێكردنیدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، که ئه‌وان ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستپێکردنی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا ده‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌سازی بۆ هاتنی شاندێکی بازرگانی وڵاته‌که‌یان بۆ هه‌رێم ده‌که‌ن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا.
جێی ئاماژه‌یه، له‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا ژماره‌یه‌ک خاوه‌نکاری سلۆڤاکیا که‌یاوه‌ری به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ناوبراو بوون، خۆیان به‌سه‌رۆکی ژوور ناساند و خواستی خۆیان بۆ کارکردنیان له‌کوردستاندا ده‌ربڕی.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی ژووری بازرگانی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر هاتنی هه‌ر شاند و كۆمپانیایه‌کی سلۆڤاکیا بۆ کوردستان.