رێککه‌وتی 20/5/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، دیدارێکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ژووری بازرگانی کوردی – پۆڵه‌ندیدا ئه‌نجامدا، که نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کوردی – پۆڵه‌ندی له‌هه‌ولێر یاوه‌ریان بوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد، پاشان ئاماژه‌ی به‌پێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و پۆڵه‌ندا کرد، که‌به‌هۆی سه‌ردانیکردنی شانده‌کانی هه‌ردوولا و بۆ لای یه‌کتری هاتۆته ئاراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌کرێت کوردستان له‌زۆر بواردا سوود لهشارهزاییهکانی پۆڵه‌ندییه‌کان وه‌ربگرێت، بۆ نموونه ده‌کرێت به‌رهه‌مه جۆراجۆرهنیان و دیکه‌یان ره‌وانه‌ی کوردستان بکه‌ن.
هاوکات به‌ڕێزیان ئاماده‌یی ژووری بازرگانی بۆ پێشوازیکردن و هاوکاریکردنی هه‌ر شاندێکی پۆڵه‌ندی دووپاتکرده‌وه که به‌مه‌به‌ستی کاری بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری بێنه کوردستان.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز پاوڵ سوێبۆدا سه‌رۆکی ژووری بازرگانی کوردی – پۆڵه‌ندی خۆشحاڵی خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری به‌هاتنیان بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و ژووری بازرگانی ده‌ربڕی و، هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاته‌که‌ی و رایگه‌یاند که ئێستا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌په‌رله‌مانی پۆڵه‌ندا به‌ناوی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی کوردی - پۆڵه‌ندی پێکهێنراوه، که ئه‌مه‌ش پێشوه‌چوونێکی گه‌وره‌یه له‌په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که ئێستا ئه‌وان کار له‌سه‌ر هێنانی شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی هۆڵه‌ندا ده‌که‌ن بۆ کوردستان، هاوکات داوه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆکی ژووری بازرگانی کرد بۆ سه‌ردانیکردنی وڵاته‌که‌ی له‌داهاتوودا.