رێککه‌وتی 15/5/2013، به‌ڕێز ئیبراهیم محه‌مه‌د سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز کلۆد ڤال سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاری فه‌ڕه‌نسا له‌دوبه‌ی و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز ئیبراهیم حاجی سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا.
پاشان به‌ڕێزیان رێنوێنی شاندی میوانی کرد بۆ کارکردن له‌کوردستاندا و وتی:"ئێستا ره‌وشه‌که به‌گشتی له‌کوردستاندا و به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا زۆر له‌باره و ئه‌مه‌ش وایکردووه که ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای بیانی لقی خۆیان له‌شاره‌کانی هه‌رێمدا بکه‌نه‌وه، که کۆمپانیا تورکییه‌کان پێشهنگیانن و هه‌ر بۆیه خوازیارین که کۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌کان به‌گوڕوتینێکی زیاتره‌وه روو له‌هه‌رێمه‌که‌مان بکه‌ن، ئێمه‌ش وه‌ک ژووری بازرگانی ئاماده‌ین هاریکاری و کارئاسانیان بۆ بکه‌ین له‌پاڵ ئه‌و ئاسانکاراییانهی که له‌سایه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمدا بۆ سه‌رمایه‌دارانی بیانی ده‌کرێت."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز کلۆد ڤال سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاری فه‌ڕه‌نسا له‌دوبه‌ی، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، هاته سه‌ر باسی کارووباره‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان له‌دوبه‌ی و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌وان وه‌ک لقێكی ژووری بازرگانی فه‌ڕه‌نسا له‌دوبه‌ی کار ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها پێش وه‌خته زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان و پێشکه‌وتنه ئابوورییه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان وه‌رگرتووه، ئێستاش هاتوونه‌ته هه‌ولێر تاکو ده‌رفه‌تی کار له‌م هه‌رێمه‌دا بدۆزنه‌وه، به‌ڵکو له‌ئاینده‌دا بتوانن لقی ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌یان له‌کوردستاندا بکه‌نه‌وه.