رێککه‌وتی 10/4/2013، کۆڕبه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری میسری عه‌ره‌بی، به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی و نزیکه‌ی 100 بازرگان و و خاوه‌نکار له‌هه‌ردوولا و، ژماره‌یه‌ک له‌میدیاکارانی کوردستان له‌هه‌ولێری پایته‌خت سازکرا.
کۆڕبه‌نده‌که له‌هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و، ئه‌نوه‌ر سههرهتی جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی میسر و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، فه‌تحی مه‌لا عه‌لی نوێنه‌ری وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم و، سلێمان عوسمان کونسوڵی میسر له‌هه‌ولێر و، نه‌ورۆز مه‌ولود به‌رپرسی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌کی دیکه له‌به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی و، نزیکه‌ی 100 بازرگان و به‌ڵێنده‌ر و سه‌رمایه‌گوزارانی هه‌ردوولا و، ژماره‌یه‌ک له‌میدیاکارانی کوردستان ئاماده‌بوون.
له‌سه‌ره‌تای کۆڕبه‌نده‌که‌دا، به‌ڕێز نه‌وزاد هادی له‌وته‌یه‌کیدا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میسر و ئاماده‌بووانی کۆربه‌ند، وتی:"ئێستا له‌کوردستاندا ئاماده‌بوونێکی ته‌واوی عه‌ره‌بی هه‌یه له‌بواری ئابووریدا به‌تایبه‌تی کۆمپانیا میسرییه‌کان که شاره‌زایی ته‌واویان له‌بواری پیشه‌سازیدا هه‌یه که ئێستا ئه‌م بواره زیاتر بۆته جێی بایه‌خ وگرنگی پێدانی حکومه‌تی هه‌رێم."
زیاتر روونیکرده‌وه و ئاماژه‌ی پێدا که حکومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازی له‌شاره‌کانی هه‌رێمدا دروست بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوود له‌شاره‌زایی و تواناکانی میسرییه‌کان وه‌رده‌گیرێت و له‌سایه‌ی ژینگه‌یه‌کی له‌باروگونجاوی ئابووری ئه‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌و پڕۆژانه له‌داهاتوودا به‌ئه‌نجام دهگهیندرێن.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز سلێمان عوسمان کونسوڵی میسر له‌هه‌ولێر وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و، تێدا سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێم کرد له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتیکردنی کونسوڵخانه‌که‌یان و، هه‌روه‌ها وتی:"رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌رێمی کوردستان زیاتر سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری به‌خۆوه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش هه‌لێکه بۆ ئه‌نجامدانی کاری وه‌به‌رهێنان تیایدا."
هه‌روه‌ها وتی:"بڕوامان به‌دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه که خاوه‌ن مێژوویه‌کی پڕ له‌سه‌روه‌ری و قوربانیدانن و، په‌یوه‌ندی نێوان کورد و میسرییه‌کان کۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می (میدییه‌کان و فه‌رعه‌ونییه‌کان)."
پاشان به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر سههرهتی جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی میسر له‌وته‌یه‌کیدا وێڕای سوپاسگوزاریان بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و ژووری بازرگانی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له‌به‌رامبه‌ر رێکخستنی ئه‌م کۆربه‌نده‌دا، وتی:"کوردستان پێگه‌ی گه‌وره‌ی له‌دڵی میسرییه‌کاندا هه‌یه، هاتنی ئه‌م شانده فراوانه‌ش هه‌نگاوێکه بۆ تۆکمه و ته‌واوکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و رۆشنبرییهکانی نێوان هه‌ردوولا و پێشمان وایه که هه‌لی بۆ ره‌خساوه، به‌تایبه‌تی که ئێستا کوردستان بۆته ناوچه‌یه‌کی سه‌ره‌نج راکێش بۆ کاری سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنان له‌سایه‌ی ئاسایش و ئابوورییه‌که‌ی و دهرگهیهکهیشه بۆ هه‌موو عێراق ."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هاته سه‌ر رۆڵی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له‌پێشخستنی هه‌رێمی کوردستاندا و، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا وه‌زیری گه‌شتوگوزاری میسری سه‌ردانی کوردستان ده‌کات و، له‌مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵیشدا یه‌که‌مین پێشانگه‌ی کاڵا میسرییه‌کان له‌هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه، هه‌ر له‌ماوه‌ی داهاتوودا ژماره‌یه‌ک کارگه‌ی جۆراجۆری گرنگ له‌لایه‌ن میسرییه‌کان و له‌کوردستان داده‌مه‌زرێن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز فه‌تحی مه‌لا عه‌لی نوێنه‌ری وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی بهرۆڵ و پێگه‌ی گرنگی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ئاستی سیاسی و ئابووریدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و سێکته‌رانه دا که ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر گرنگیان پێ ده‌دات.
دواتر له‌رێی داتاشۆوه، له‌لایه‌ن کامه‌ران موفتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان لهههرێمیکوردستان پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی کوردستان خرایه‌روو، تێیدا زانیاری ورد له‌سه‌ر بواره‌کانی ، ئابووری ، رێژه‌ی دانیشتوان و سنووری جوگرافی و په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتان، هه‌روه‌ها یاسا و بڕیاره‌کانی بواری وه‌به‌رهێنان له‌کوردستاندا روون کرایه‌وه.
پاشان، به‌شداربووانی کۆربه‌ند بۆ چه‌ند تیمێک به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆری که‌رتی ئابووری دابه‌شکران، له‌میانه‌یدا له‌گه‌ڵ بازرگانان هه‌رێم وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری کۆمپانیا و ده‌زگه‌کانیان، گفتوگۆیان کرد.