تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵرێکخراوی (UNDP) ئاماده‌یه‌ هه‌ماهه‌نگی ژوور بکات

رێکخراوی (UNDP) ئاماده‌یه‌ هه‌ماهه‌نگی ژوور بکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 18 شوبات 2013 11:11

رێککه‌وتی 17/2/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، ‌به‌ڕێز فیهبی سیلمانی سه‌رۆکی نووسینگه‌ی رێکخراوی (UNDP) له‌هه‌ولێر، ئاماده‌یی رێکخراوه‌که‌ی بۆ هاریکاری و پاڵپشتیکردنی ژوور ده‌ربڕی.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ تێدا ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌بوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی به‌ڕێز فیهبی سیلمانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز فیهبی سیلمانی وێڕای ده‌ربڕێنی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیدا، ئاماده‌یی نووسینگه‌که‌ی ده‌ربڕی له‌پێناو پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری راوێژکاری و هاریکاری له‌بواری جێبه‌جێکردنی زۆرێک له‌پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کاندا، له‌وانیش به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با، ئاو، ته‌ندروستی، راهێنان، پێکهێنانی تیمێکی تایبه‌ت و پسۆر له‌بواری بودجه‌، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کارمه‌ندان له‌بواری کارگێڕی کاری پلاندانان، هه‌ڵگرتن (ئه‌رشیف)، گرێبه‌ست،  بازاڕکردن و ته‌کنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندییه‌کان.

 

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوی ناوبراودا خسته‌ روو.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1219 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑