تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکی ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌رۆژئاوای کوردستان سه‌ردانی ژوور ده‌کات

شاندێکی ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌رۆژئاوای کوردستان سه‌ردانی ژوور ده‌کات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 17 شوبات 2013 08:09

رێککه‌وتی 13/2/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌رۆژئاوای کوردستان کرد.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌به‌ڕێز شه‌وکه‌ت به‌ربه‌هاری به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی پیشابووری سنووری ‌‌ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌وه‌ به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"ئێمه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان هه‌ست به‌ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی سوریا به‌گشتی و براکورده‌کانمان له‌و وڵاته‌ به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین، چونکه‌ گه‌لی ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی ‌کوردستاندا پێشتر رووبه‌رووی ناهه‌مواری و گوزه‌رانی ناخۆش بۆته‌وه‌‌."

به‌ڕێز خه‌یات له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌مێژووی خه‌باتی گه‌لی کوردستان دا له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادیدا و وتی:"ساڵانێکی  زۆر گه‌له‌که‌مان خه‌باتی کرد و ئه‌م رۆژه‌ پرشنگداره‌ هاته‌ دی و، ئێستاش له‌کوردستاندا ره‌وشه‌که‌ له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه به‌‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی روونتر و باشتر ده‌چێت."

‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ربڵاوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان که‌ ده‌ستیان پێکردووه‌ بۆ مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری و یارمه‌تی بۆ خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان و هه‌روه‌ها وتی:"ئێمه‌ وه‌ک ژووری بازرگانی ئاماده‌ین به‌ده‌م دواکارییه‌کانی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی رۆژئاوای کوردستان بچین."

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز عه‌بدولره‌حمان خه‌لیل سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌رۆژئاوای کوردستان سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان و وتی:"خۆشحاڵێن که‌ سه‌ردانی ژوورمان کردووه‌ و هیوادارین که‌ئه‌م سه‌ردانه‌مان ده‌ستپێکی قۆناغێکی پته‌و بێت له‌په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ژووه‌ بازرگانیییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا."

هاوکات به‌ڕێزیان تیشکی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی ئێستای سوریا به‌گشتی و رۆژئا‌وای کوردستان به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها سوپاسی خۆی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵک و ناوه‌نده‌کانی جیاجیای هه‌رێم کرد له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تیدانی کوردانی رۆژئا‌وا، هاوکات داوای یارمه‌تیدانیان له‌ژووری بازرگانی کرد له‌پێناو باشترکردنی ره‌وشی  ئه‌نجومه‌نه‌که‌یاندا.

‌لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات پێشوازی له‌ پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌رۆژئاوای کوردستان کرد و وتی:"ئێمه‌ وه‌ک ژووری بازرگانی له‌چوارچێوه‌ی یاساکانی هه‌رێمی کوردستاندا ئاماده‌ین هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، بۆیه‌ پێویسته به‌نووسراو داواکارییه‌کانتان ئاڕاسته‌ی ژوور بکه‌ن، ئه‌و کات هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ‌داواکارییانه‌تان  بگه‌یه‌نینه ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان له‌هه‌رێمی کوردستاندا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1174 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑