تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ‌شاندێکی خاوه‌نکارانی ئه‌سته‌نبول سه‌ردانی ژوور ده‌کات

‌شاندێکی خاوه‌نکارانی ئه‌سته‌نبول سه‌ردانی ژوور ده‌کات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 28 کانونی دووەم 2013 09:52

رێکه‌وتی 29/1/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی خاوه‌نکارانی ئه‌سته‌نبول له‌تورکیا کرد، که به‌سه‌رپه‌رشتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌سته‌نبول و به‌سه‌ردانێک هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که‌دا، که‌تیایدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووره‌وه‌ به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"سه‌ردانی به‌رده‌وامی شانده‌ تورکییه‌کان بۆ کوردستان زیاتر جموجوڵی بازرگانی دوو لایه‌نه‌مان گه‌رموگوڕتر ده‌کات، هه‌ڵبه‌ت له‌مکاره‌دا ژووری بازرگانی هه‌ولێر رۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه، بۆیه‌ وه‌ک ژووری بازرگانی ئاماده‌ی هاریکاریکردنیانین."

لای خۆیانه‌وه‌، ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان سوپاسگوزاری خۆیانیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیان ده‌ربڕی و به‌گشتی خواستی خۆیان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنیان به‌کاری بازرگانی له‌هه‌رێمدا خسته‌روو و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌سه‌ردانه‌که‌یان هه‌نگاوی یه‌که‌میانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خواسته‌یان.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه،‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور و سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌جیا تیشیکیان خسته‌ سه‌ر کاروباره‌کانی کۆمپانیا تورکییه‌کان له‌کوردستان و رۆڵی ئه‌وانیان ‌به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها باسیان له‌پێشوه‌چوونه‌کانی هه‌رێم کرد له‌هه‌موو بواره‌کاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا.    

جێی ئاماژه‌یه‌، شانده‌که‌ له‌ 15 بازرگانی کوتاڵ وپوشاکی‌دوراو و خاوه‌ن کارگه‌ی دوورینی جل وبه‌رگ بوون، که‌ به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ زۆر له‌وڵاتانی جیهان هه‌نارده‌ ده‌که‌ن.

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ژوور پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرا. 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1213 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 28 کانونی دووەم 2013 10:23

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑