رێککه‌وتی 20/1/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیلێکردنیدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌نووسینگه‌ی خۆی، به‌ڕێز رۆڵف ئولریش کونسولی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو شاندێکی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرێک و به‌یاوه‌ری 80 به‌رپرسی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی و میدیاکار و بازرگانان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به گه‌رمی به‌خێرهێنانی باڵیۆزی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له ئه‌رکه‌کانیاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز رۆڵف ئولریش وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیدا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی روونکرده‌وه که بریتییه لهتاوتوێکردنی به‌رنامه‌ی هاتنی شاندێکی گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌ی، که وهزێرێک به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ته‌کانی (گواستنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه و شاره‌وانی)ی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و چه‌ندین به‌رپرسی حکومی و که‌رتی تایبه‌ت و میدیاکار و بازرگانان له‌خۆ ده‌گرێت و، بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا بگه‌نه هه‌ولێری پایته‌خت.
زیاتر روونیکرده‌وه و وتی:"ئه‌م شانده راسته‌وخۆ له‌ئه‌ڵمانیاوه ده‌گه‌نه به‌غدا و پاش ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی فیدڕاڵی، رۆژی دواتر به‌ره‌و هه‌رێم به‌ڕێ ده‌که‌ون و، له‌به‌رنامه‌یاندایه که چه‌ندین چاوپێکه‌وتن و کۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکومی و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی که‌رتی تایبه‌تی و بازرگانان و کۆمپانیاکانی کوردستان ساز بکه‌ن".
له‌میانه‌ی تاوتوێکردنی بابه‌ته‌که‌شدا، هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی شانده‌که‌دا، دیدارێکی فراوانی ئابووری به‌سه‌رپه‌رشتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌نێوان خاوه‌نکارانی کوردستانی و ئه‌ڵمانیدا له هه‌ولێری پایته‌ختدا گرێ بدرێت.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌وڵ و کۆششه‌کانی کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر، هیوای خواست که کادیر و به‌رپرسانی بواری گه‌شتیاری کوردستان سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی زیاتر شاره‌زابوون له‌بواره‌که‌یاندا و، بۆ نموونه‌ش به‌شداریپێکردنیان له‌کۆنگره‌یه‌کی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی که ساڵانه له به‌رلینی پایته‌خت گرێ ده‌درێت.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، دیاری رێزلێنانی ژووری پێشکه‌ش به‌به‌ڕێز کونسوڵی ناوبراو و شاندی یاوه‌ری کرد.