رێککه‌وتی 13/1/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی بازرگانانی (ئه‌تیلیم)ی تورکیا کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێردا.
پاشان ئاماژه‌ی به‌و ده‌رفه‌ته جۆراجۆرانه دا که له‌هه‌رێمی کوردستاندا ره‌خساون بۆ هه‌ر سه‌رمایه‌گوزارێكی تورکیا که خوازیاری کارکردن بێت، هه‌روه‌ها تیشکیشی خسته سه‌ر ره‌وشی ئارامی کوردستان له‌لایه‌ک و ئاسووده‌یی کۆمپانیا تورکییه‌کان لهکاروچالاکییهکاندا له‌کوردستاندا له‌سایه‌ی ئه‌و ئارامییه‌دا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز محه‌مه‌د شاهکاپلان رێکخه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی بازرگانانی (ئه‌تیلیم)ی تورکیا که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد که له‌ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی رێکخراوه‌که و پیاوانی خاوه‌نکاری ئه‌ندام له‌کۆمه‌ڵه‌که پێکهاتبوون، له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی ژوور کرد به‌بۆنه‌ی پێشوازیلێکردنیان و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و باره‌گه‌ی ژوور خسته روو که ئه‌ویش ده‌ستپێکردنه به‌دروستکردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ژوور و بازرگانانی کوردستاندا، تاکو بتوانن له‌ئاینده‌دا له‌هه‌رێمدا کاری بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان خۆیان و کار و پێگه‌ی کارکردنیان به به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور ناساند، هه‌روه‌ها باسیان له‌چالاکییه بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانیان کرد که له‌بواری جۆراجۆردا شاره‌زان.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی شاندی میوان ده‌ربڕی، هاوکات دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.