رێککه‌وتی 6/12/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی قه‌ته‌ری کرد، که له‌به‌ڕێزان فه‌یسه‌ڵ بن سعود ئال سانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌کۆمپانیای قه‌ته‌ری قابیزه و ته‌ڵال بن را‌شد ئال خه‌لیفه سه‌رۆکی پسۆرێتی شیکاری لهکۆماپانیای نێوده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر بۆ پترۆل و نه‌واف عه‌لی عبێدلی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆسه‌کان له قه‌ته‌ر هۆسپێتال و شاندی یاوه‌ریانی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌تێدا ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا.
پاشان به‌ڕێز خه‌یات تیشکی خسته سه‌ر گه‌شته‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاندێکی بازرگانی قه‌ته‌ری که‌به‌ر له‌دوو مانگ سه‌ردانی ژووریان کردبوو، هه‌روه‌ها باسی له‌ئاستی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و قه‌ته‌ر کرد و وتی"ئێستا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانمان له‌ئاستێکی باشدایه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی که لهلهماوهکانی دواییدا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ده‌وحه‌ی کرد."
هه‌روه‌ها وتی:"جێی خۆشحاڵی ئێمه‌یه که رۆژ له‌دوای رۆژ قه‌ته‌ر روو له گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر ده‌کات، وه‌ک چۆن هه‌رێمی کوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وتی پێشکه‌وتنه ئابوورییه ده‌ڕوات و پێی ناوه‌ته قۆناغێکی پێشه‌نگ له‌هه‌موو بواره‌کاندا."
پاشان قۆناغه‌کانی پێشکه‌وتنی که‌رتی ئابووری کوردستانی باسکرد له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و روونیکرده‌وه و وتی:"ئاسایشی هه‌رێم له‌ئاستێکی یه‌گجار باشدایه و که‌رتی نه‌وتمان له‌قۆناغی ده‌ستپێکی خۆیدایه، هه‌روه‌ها وتی:"زه‌وی کشتوکاڵی هه‌رێمه‌که‌مان به‌رفراوانه و ئاوێكی زۆری ژێری زه‌ویمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و سێکته‌ره پێش بکه‌وێت ئه‌وا توانای به‌رهه‌هێنانی خۆراکمان بۆ نزیکه‌ی 45 ملیۆن که‌س هه‌یه، جگه له‌وانه‌ش که‌رتی گه‌شتیاری له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، بۆیه بوونی هه‌موو که‌ره‌سته‌یه‌کی خاو له‌پاڵ ئاسایش و یاسایه‌کی پێشکه‌وتووی وه‌به‌رهێناندا له‌کوردستاندا هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌سن بۆ هه‌ر کۆماپانیایه‌کی بیانی تاکو بتوانێت لێره له‌بواره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری هه‌ر بوارێكی دیکه‌دا کار بکات."
راشیگه‌یاند و وتی:"ئێمه پێمان خۆشه کۆمپانیاکانی که‌نداو به‌تایبه‌تی قه‌ته‌رییه‌کان بێنه کوردسان بۆ مه‌به‌ستی کارکردن و له‌بواری جۆراجۆردا هه‌لی کاریان ده‌ست ده‌که‌وێت، ئێمه‌ش وه‌ک ژووری بازرگانی ئاماده‌ی هاوکاری کردنیانین."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز فه‌یسه‌ڵ بن سعود ئال سانی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژوور ده‌ربڕی و وتی:"ئێمه له‌سه‌ره‌تادا له‌کوردستاندا ده‌ست به‌ناسینی خۆمان ده‌که‌ین، پاشان ده‌مانه‌وێت له‌نزیکه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ئابووری، به‌تایبه‌تی بازاڕی ئه‌م هه‌رێمه ببینین."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند و وتی:"ئێمه له‌وڵاتانی که‌نداو هه‌رێمی کوردستان به‌دۆستی خۆمانی ده‌زانین و هه‌ردوولامان فه‌رهه‌نگ و که‌لتوورمان له‌یه‌ک نزیکه، بۆیه خۆشحاڵێن که له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ست به‌کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان بکه‌ین."
پاشان ئه‌ندامانی شانده‌که جگه له‌ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کاریان باسیان له‌کاروباره‌کانی کۆمپانیاکانی قه‌ته‌ری قابیزه و قه‌ته‌ر بۆ پترۆل و قه‌ته‌ر هۆسپێتال کرد.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنانی ژوور له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرا.