رێککه‌وتی 8/11/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێكی بازرگانی تونس کرد، که له‌نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌رده‌وامی سه‌ردانیکردنی شانده بازرگانییه‌کانی تونس بۆ هه‌ولێری پایته‌خت وا ده‌خوازێت کهشاندێكی بازرگانی هه‌رێم بچێته تونس.
هه‌روه‌ها وتی:"له‌نزیکه‌وه ده‌توانن ئاگاداری ره‌وشی ئابووری کوردستان بن، که‌له‌سایه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بازاڕ و به‌شه بودجه‌یه‌کی ساڵانه‌ی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی عێراقدا، وایکردووه که زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی وڵاتانی جیهان خوازیاربن که لێره‌دا کار بکه‌ن، بۆیه کۆمپانیا تونسییه‌کان ده‌کرێت په‌له بکه‌ن و ده‌رفه‌تی کارکردن له‌کوردستاندا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن."روونیشیکرده‌وه و وتی:"ئێستا هه‌ردوو سێکته‌ری کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار له‌کوردستاندا به‌ره‌و گه‌شانه‌وه ده‌چن، تونسییهکانیش له‌و دوو بواره‌دا زۆر شاره‌زان بۆیه ده‌کرێت کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته له‌و دوو سێکته‌ره‌دا خزمه‌تگوزارییه‌کانیان پێشکه‌ش به‌خه‌ڵکی هه‌رێم بکه‌ن."لای خۆیه‌وه، خاتوو وه‌جیهه جه‌بابلی نوێنه‌ری کۆمپانیای ئهمتاکس که هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنیان بۆ ژوور و ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌یان خسته‌روو که ئه‌ویش زانینی ره‌وشی بازرگانی و کاروباره‌کانی وه‌به‌رهێنانه له‌کوردستاندا.پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پله و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان، هاوکات ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردن به‌کارکردنیان له‌کوردستاندا، له‌بواره‌کانی بازرگانی بۆیاخ و پلاستیک و که‌لوپه‌لی خۆراکیدا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پێشوازیلێکردن و هاریکاریکرنی هه‌ر شاندێکی تونسی که بێته کوردستان ده‌ربڕی. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات دیاری رێزلێنانی ژووری به‌خشییه ئه‌ندامانی شاندی میوان.