تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئەنجومەن پێشوازی لە سەرۆك و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات

ئەنجومەن پێشوازی لە سەرۆك و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 05 شوبات 2024 09:56

رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامان پێشوازیان کرد لە شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ. د. ئیدریس محەممەد تاهیر سەرۆکی زانکۆ و بەشێك لە مامۆستایانی ئەم زانکۆیە.

لە سەرەتای دیدارەکە شاندی میوان پیرۆزباییان لە ئەنجومەن کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، لە دیدارەکەدا تیشك خرایە سەر بەهێزترکردنی ئەو یادداشتەی کە لە ماوەی رابردوو لە نێوان ژوور و زانکۆی ناوبراو واژووکراوە، هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێداچوونەوەی پەیوەندییەکان بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر و کارکردنی هاوبەش.

سەرۆکی ژوور لە دیدارەکە پشتگیری لە کردنەوەی خولی راهێنان بە هاوبەشی و چوونە ناو بازاڕی کار و شارەزا و ئەزموون پەیداکردن بۆ دەرچووان کرد، هەروەها پشتگیری لە پڕۆژە و توێژینەوەی قوتابیان کرد و دوپاتی لە پێکەوە کارکردن کردەوە لە پێناو دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 34 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 13 شوبات 2024 09:59

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑