به مه‌به‌ستى پيرۆزبايى كردن، رۆژى 10/1/2024 شاندێكى كونسوڵگه‌رى گشتى توركيا له هه‌ولێر به سه‌رۆكايه‌تى كونسوڵى گشتى مه‌مه‌ت مه‌ولود سه‌ردانى ژووريان كرد له لايه‌ن گه‌يلان حاجى سه‌عيد سه‌رۆكى ژوور و مه‌عروف عه‌زيزخان هه‌ركى و كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى پيشه‌سازى هه‌ولێر پێشوازيان لێكرا.
مه‌مه‌ت مه‌ولود كوسنوڵى گشتى توركيا په‌يامى پيرۆزبايى خۆيى و كونسوڵخانه‌ى گشتى توركياى گه‌ياند به سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن له ئه‌ركه نوێكه‌يان، هيواى خواست له ماوه‌ى داهاتوو په‌ره‌ى زياتر به په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان بدرێت له نێوان وڵاتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان.
له ديداره‌كه تيشك خرايه سه‌ر په‌يوه‌ندى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و شانده بازرگانيه‌كان له نێوان هه‌ردوولا، هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ زياتر په‌ره‌پێدان و پێشخستنى كه‌رتى ئابوورى و گه‌شتيارى و پاڵپشتى كۆمپانياكان و بازرگانان.
هه‌ر له ديداره‌كه‌دا كونسوڵى گشتى توركيا باسى له هاتنى شاندێكى كۆمپانياكانى توركيا كرد كه له سێكته‌رى جياواز پێكدێن به‌م نزيكانه سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ دانيشتن و كۆبوونه‌وه‌ى B2B له‌گه‌ڵ كۆمپانياكان و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان به ئامانجى كاركردنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵيان.