رۆژى 24/7/2022 ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازى كرد له شاندێكى كۆمپانياى Grace Wings Holding AG، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و جه‌وهه‌ر خدر، سه‌دره‌ددين كه‌مال، سالار جه‌لال، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و كه‌مال عه‌زيز له هۆڵى ژوور به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكى شاندى ناوبراو ئاشكراى كرد كه شانده‌كه‌يان پێكهاتووه كه كۆمپانيايهكهيان كۆمپانيايه‌كى هاوبه‌شى نێوان 4 وڵاته له چه‌ندين سێكته‌ر كار ده‌كات، بۆ يهكمجاره سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين به مه‌به‌ستى ديراسه‌كردنى بازاڕى هه‌رێمى كوردستان بۆ دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى كه كۆمپانياكه‌مان ده‌توانى كارى تێدا بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نيازمان وايه به‌م زووانه ئۆفيسێكى تايبه‌ت به كۆمپانيايهكهمان له شارى هه‌ولێر بكه‌ينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته پێگه‌يه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى كاره‌كانمان كه خۆى له بوارى جياجيادا ده‌بينێته‌وه. له‌م سه‌ردانه‌مان دا بۆ ژوورى بازرگانى هه‌ولێر مه‌به‌ستمان دروستكردنى په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى كردنه بۆ ئه‌وه‌ى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر پشتگيرمان بێت و هاوكاريمان بكات بۆ گه‌يشتن به ئامانجه‌كانمان كه له كۆتاييدا خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات.