له 2/10/2021 شاندێكى ژوور كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا عوسمان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و عه‌بدولواحيد ته‌ها به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندن به‌شدارييان له يه‌كه‌مين كۆنفڕانسى كارى عێراقى – لوبنانى له به‌يروت كرد .
4/10/2021 له يه‌كه‌مين رۆژى كۆنفڕانسدا رێكخه‌ر و به‌رپرس و ئه‌وانه‌ى رۆلى سه‌ره‌كيان له رێكخستنيدا هه‌بوو وتهيان پێشكه‌ش كرد، سه‌ره‌تا كۆنفڕانسه‌كه له لايه‌ن بلال محي الدين رێكخه‌رى كۆنفڕانس به وته‌يه‌ك كرايه‌وه، دواتر هه‌ريه‌ك له محمد شقير سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى به‌يروت و علي هه‌ب هه‌ب باڵيۆزى لوبنان له عێراق و حه‌يده‌ر ئهلبهرراك باڵيۆزى عێراق له لوبنان و سه‌رمه‌د ته‌ها به‌ڕێوبه‌رى گشتى پێشانگاى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى و وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق و فراس رسول سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى عێراق و جۆرج بوشيكيان وه‌زيرى پيشه‌سازى لوبنان له وته‌كانیاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى ئابوورى و بازرگانى نێوان عێراق و لوبنان كرده‌وه و ئاماده‌يى خۆيانیان بۆ هه‌موو جۆره كارئاسانييهك ده‌ربڕى ، له كاتێكدا كه لوبنان به بارێكى ئابوورى خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێ بۆيه داوايان له به‌شدار بووه عێراقييه‌كان ده‌كرد كه له گه‌ڵيان هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ باشتركردنى بارودۆخه‌كه‌ى لوبنان له رێگه‌ى هه‌وڵدان بۆ باشتركردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى لوبنانى، شايه‌نى باسه باڵيۆزى عێراق له لوبنان و باڵيۆزى لوبنان له عێراق له كۆنفڕانسه‌كه ئاماده‌بوون پاڵپشتى خۆيان و حكومهتيان بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ربڕى و بۆ گه‌يشتن به‌و ئامانجه هه‌وڵى زۆريان داوه و به‌رده‌واميش ده‌بن.
- دواى ته‌واوبوونى وتهكان دیاری به‌شداری كردن له كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن وه‌زیری بازرگانی پێشكه‌ش به نوێنه‌ری ژوور كرا .
- له پاشان ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به داتاشۆ كار‌و چالاكیه‌كانیان نمایش كرد كه بریتین له :
(Jaber Group، Lebanese Investment Opportunities, “IDAL”، LDRS – Chehab & Partners،Murex Food،Deatec،Phoenix Food،Jana Laboratoires،Comfort-Tex) به داتاشۆ كار‌و چالاكیه‌كانیان نمایش كرد
له پاشان كۆبوونه‌وه‌ى (B2B) له نێوان كۆمپانيا به‌شداربووه‌كان ئه‌نجام درا به مه‌به‌ستى په‌يداكردنى ئاشنايه‌تى و په‌يوه‌ندى دروست كردن، جێ ى خۆيه‌تى بڵێين وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له داهاتوويهكى نزيكدا دووهمين كۆنفڕانس له به‌غدا ببه‌سترێت به به‌شدارى ژماره‌يه‌كى زۆر له كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رى عێراقى و لوبنانى، بۆيه ئه‌م كۆنفڕانسه وه‌ك ده‌ستپێك داده‌نرێ بۆ دووباره بنيات نانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى ئابوورى و بازرگانى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى هه‌ردوو وڵات و ناوچه‌كه.
- رۆژى دووه‌مى كۆنفڕانس 5/10/2021 به پێ ى ئه‌جێندا كه سه‌ردانى مه‌يدانى بوو بۆ چه‌ند شوێنێك له ده‌ره‌وه‌ى به‌يروت كه بريتى بوون له:
1- شارى عه‌نجه‌ر: ئه‌م شاره ده‌كه‌وێته ناو جه‌رگه‌ى ده‌شتى بيقاع كه شوێنێكى كشتوكاڵيه و به‌رهه‌مى جۆراوجۆرى هه‌يه، له سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكى شاره‌وانى پێشوازى له شانده‌كه كرد و وتارێكى پێشكه‌ش كرد تيايدا باسى له شاره‌كه و پێكهاته‌و بواره‌كانى كاركردنى كرد ، به مه‌به‌ستى ئاشنا كردنى هه‌رێم لۆگۆى يه‌كێتى ژووره‌كان درا به سه‌رۆكى شاره‌وانى و باسى هه‌رێمى كوردستانیان بۆ كرا.
2- ژوورى بازرگانى زهحلا : له ژوورى بازرگانى زهحلا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان سازكرا و تيايدا بسهرۆكی ژووره‌كه باسى له شارى زهحلا و ئه‌و بوارانه‌ى كه پێ ى ناسراوه كرد و ئومێدی خواست ئه‌م سه‌ردانه ده‌ستپێك بێت بۆ به‌هێز كردنی ئال‌و گۆری بازرگانی ، له لايه‌ن نوێنه‌رى ژوور باسى هه‌رێمى كوردستان و ژوورى بازرگانى هه‌ولێر بۆ ئاماده‌بووان كرا دواتريش لۆگۆى ژوورى پێشكه‌ش به سه‌رۆكى ژوورى زهحلا كرد.
3- شارى به‌عله‌به‌ك: ئه‌م شاره شارێكى كۆنه، سه‌رۆكى شاره‌وانى پێشوازى له شانده‌كه كرد و تيايدا قه‌ڵاى رۆمانى به‌سه‌ر كرايه‌وه كه 2000 ساڵه دروستكراوه، دواتريش نيوه‌ڕۆ خوانێك بۆ ميوانه‌كان سازكرا و ئێواره‌كه شانده‌كه گه‌ڕايه‌وه به‌يروت.
- 6/10/2021 له دوارۆژی مانه‌وه له لوبنان سه‌ردانی ژووری بازرگانی به‌یروت كرا و لۆگۆی ژووریان پێشكه‌ش كرا .
- 7/10/2021 شانده‌كه گه‌رایه‌وه هه‌رێمی كوردستان .