تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆڕبەندی ئابووری عێراقی - رووسی له‌ مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو

كۆڕبەندی ئابووری عێراقی - رووسی له‌ مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 29 ئاب 2021 10:58

رێكەوتی 24/8/2021 د. دارا جەلیل خەیات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە یاوەری عه‌بدولره‌زاق ئه‌لزوهه‌يرى سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و سیروان محه‌ممه‌د و ئەیاد حه‌سه‌ن سه‌رۆكى ژووره‌كانى سلێمانى و دهۆك و جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و پێشەوا  جاف سەرۆكی ژووری بازرگانی هەڵەبجە بەشداریان كرد لە هەشتەمین كۆڕبەندی لێژنەی هاوبەشی عێراقی - رووسی بۆ بازرگانی و هاریكاری ئابووری لە شاری مۆسكۆ.

ئه‌م كۆڕبەندە بەچاودێری د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگرى سەرۆكی وەزیرانی رووسیای فیدڕالە، لە كۆڕبەندەكە دا گفتۆگۆ لەسەر چەندین تەوەری جیاواز دەكرێت وەكو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پتەوكردنی پەیوەندیە  ئابووریيەكان. سه‌باره‌ت به‌ ته‌وه‌ره‌كانى هەشتەمین كۆڕبەندی لێژنەی هاوبەشی عێراقی - رووسی بۆ بازرگانی و هاریكاری ئابووری، د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى رووداو وتى: ئەم كۆڕبەندە چەندین تەوەری جیاواز لەخۆ دەگرێت وەكو ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاریكاری لە بواری خوێندنی باڵا، وەرگرتنی پسپۆری لە بواری كارەبا و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاودێری و پیشەسازی. مۆسکۆ

رۆژى دووه‌م  25/8/2021 د. دارا جەلیل خەیات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هه‌رێمى کوردستان بە یاوەری سیروان محه‌ممه‌د و ئەیاد حه‌سه‌ن جێگرانی سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان و پێشەوا جاف سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیيەکانی یەکێتی ژوورەکان  سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لە مۆسکۆ و  لە لایەن د. دانەر ئەبوبەکر کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە رووسیای فیدراڵ بەخێرهاتنی شاندی ناوبراوی کرد بۆ ئۆفیسی نوێنەرایەتی و شاری مۆسکۆ، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵێك کارو چالاکی بازرگانی و ئابووری هاوبەشی نێوان عێراق و رووسیای فیدراڵ سەردانی رووسیایان کردووە.

دواتر د. دارا جلیل خەیات باسی لە گرنگی رۆلی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە پتەوکردنی پەیوەندیە ئابووریيەکان. هەردوو لایەنی نوێنەرایەتی و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد لەسەر گرینگی بەشداری شاند و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکانی عێراق لەگەڵ جیهانی دەرەوە، هەروەها جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندیيەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە. مۆسکۆ

کۆبوونەوەی شاندی ئابووری هەرێمی کوردستان و خاوەنکارانی رووسیا

له‌ چوارچێوه‌ی كۆربه‌نده‌كه‌دا رێكکەوتی ‌‌25/8/2021 د. دارا جەلیل خەیات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە یاوەری سیروان محه‌ممه‌د و ئەیاد حه‌سه‌ن  جێگرانی سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان و پێشەوا جاف سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیيەکانی یەکێتی ژوورەکان لە مۆسکۆ لەگەڵ خاوەنکارانی رووسیا کۆبونەوە، د. دارا جەلیل خەیات وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا رەوشی ئابووری هەرێمى کوردستانی خستە روو باسی لە هەلی وەبەر هێنان لە کوردستان کرد.

دواتر هه‌ريه‌كه‌ له‌ سەرۆك ژوورەکانی بازرگانی سلێمانی و دهۆك و هەڵه‌بجە وتەیان پێشکەش کرد.

ئه‌م بابه‌ته‌ 534 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑