ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

پازدەهەمین کۆڕبەندی هاریکاری ئابووری تورکی - عەرەبی له‌ ئیسانبول سازکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 29 ئاب 2021 10:22

بە بەشداری وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵی وڵاتی تورکیا و وڵاتانی عەرەبی وە باڵیۆز و قونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی لە تورکیا، وە بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی ژوورە بازرگانیەکانی شارەکانی تورکیا و وڵاتانی عەرەبی وە زیاتر لە 1500 کۆمپانیا و پیاوانی خاوەن کار و وەبەرهێنەران لەگەڵ 250 کۆمپانیای وڵاتی تورکیا، کۆمەڵەی هاریکاری هاوبەشی تورکی - عەرەبی (TÜRAP)، پازدەهەمین کۆڕبەندی هاریکاری ئابووری تورکی - عەرەبی  لە هەمان کات دا پێشانگای تەکنەلۆژیا و کەل و پەلی خۆراك و کشتوکاڵ و کەل و پەلەکانی هۆتێل لە شاری ئیستەنبۆڵ لە وڵاتی تورکیا لە ماوەی نێوان 24 - 27/ 8/ 2021 سازدەکات.

سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگری سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداربوون لەم کۆڕبەندە.

سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور لە میانی کۆبوونەوەی سەرۆك و ئەندامانی ژوورە بازرگانییەکانی بەشداربوو لە کۆڕبەندی هاریکاری ئابووری تورکی - عەرەبی وتەیەکی پێشکەش کرد، رایگەیاند: وەکو ژووری بازرگانی هەولێر و گشت ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشمان هەیە لەگەڵ کۆمەڵەی هاریکاری هاوبەشی تورکی - عەرەبی ( TÜRAP)، هەردوولا بەشدارین لە کۆڕ و کۆبوونەوە و یادە بازرگانییەکانی یەکتری.

جێگری سەرۆکی ژوور وتی: بەهۆی پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستات لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ناوچەکە، هیوای خواست کۆڕبەندی 16 لە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر سازبکرێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌