راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران سهبارهت به ئاگاداری گەشت کردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ وڵاتی ئێران رایگهیاند :
هەر وەکو پێشتر رامانگەیاندبوو بەمەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمێکی گونجاو تاکو گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەتی خۆیان هاتوچۆی ولاتی ئێران بکەن، لە دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەگەل بەرپرسانی پایانە و گومرگی تەمەرچین ی ئێران و هەروەها لەگەل کۆمپانیاکانی دڵنیایی(بیمە) ئێران.
ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وەلاتی ئێران بکەن، و دەتوانن لە رۆژی سێ شەممەوە رێکەوتی ( ١٠/٨/٢٠٢١ ) بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وەلاتی ئێران بکەن ورێکارەکان بەم شێوەی خوارەوە رێکخراون:
١- پێویست ناکات هیچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ ) بکات.
٢- پێویستە دەفتەری رێگەپێدانی گومرگی( دفتر رخصة تجوال السیارات كمرك) لە گەلیان دابێت.
٣- پێویستە مۆلەتی شۆفێری نێودەولەتیان هەبێت.
٤- پێویستە سالیانەی ئۆتۆمبێل بە ناوی خودی گەشتیارەکە بێت.
٥- هەر گەشتیارێک بیەوێت کەمتر لە (10)دە رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویست بە وەرگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاک ) ناکات.
٦- ئەگەر هەر گەشتیارێک بیەوێت زیادتر لە (10)دە رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویستە تابلۆی ئێرانی (پلاک ) وەربگیرێت.
٧- چوونی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران بە تەنیا بە رۆژ دەبێت و بە شەو نابێت.
٨- لە کاتی گەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێرییە.
٩- ئەو گەشتیارانەی کە زیادتر لە (١٠) رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە ئێران دەمێننەوە بە تەنیا رۆژی ئەینی ( جمعه ) لە بە پشوو و لە بەر بابەتی وەرگرتنی پلاک ناتوانن سەرەدانی ئێران بکەن.
١٠- رسوماتی دلنیایی(بيمة) و دەستەبەری(ضمان)گەراندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ناو گومرگی ئێران دا کەمتر لە (105$) سەد و پێنج دۆلاری ئەمریکییە.
١١- گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیادتر دەتوانن پەیوەندی بە (بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆنەران) بکەن.
ژمارە تەلەفۆنەکان:
- 07504459178
- 07504643929
- 07504736672
- 07507943539
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران