وۆركشۆپێك له‌سه‌ر سياسه‌تى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا سازكرا
رۆژى 4/8/2021 به ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراق، به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، نوێنه‌رى گه‌وره كۆمپانياى وزه‌ى به‌ريتانى (كهپيتاڵ ئێنێرگى) و ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى كۆمپانياكانى بوارى وزه له هه‌رێمى كوردستان، وۆركشۆپێك به شێوه‌يه‌كى ئۆنلاين ده‌رباره‌ى سياسه‌تى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا سازكرا.
ئامانجى وۆركشۆپه‌كه پشتگيرى كۆمپانياى كهپيتاڵ ئێنێرگيه بۆ كۆمپانياكانى وزه له عێراق له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه زيان به‌خشه‌كان و ئه‌و گازانهى كه ده‌بنه هۆى گه‌رمبوون و تێكدانى كه‌ش و هه‌واى زه‌وى، هه‌روه‌ها پشتگيرى كردن بۆ پرۆژه‌كانى دابين كردنى وزه‌ى خاوێن و چاندنى دار و پشتێنه‌ى سه‌وزايى له ده‌وروبه‌رى شاره‌كان.
له ماوه‌ى پێشوو وۆركشۆپێك به ئاماده‌بوونى وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراقى و نوێنه‌رى رێكخراوى (UNDP) و ده‌سته‌ى ژينگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به‌م بابه‌ته به‌ڕێوه‌چوو، وا بڕياره وڵاتى عێراق 15%ى گازى دوانه ئۆكسيدى كاربۆن كه‌م بكاته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى 100 مليار دۆلار كرابوو.
يوسف موئهيد نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراقى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد رايگه‌ياند: پاش ئه‌وه‌ى عێراق چووه نێو رێككه‌وتنى پاريس ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌واى جيهان، عێراق به جدى به هاوكارى كه‌رته‌كانى تايبه‌ت كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م گازانه ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆى تێكچوون و گه‌رمى زه‌وى، له ئێستاش وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراقى له دوايين ئاسته له‌گه‌ڵ كۆمپانياى كهپيتاڵ ئێنێرگى بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه زيانبه‌خشه‌كان.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، وتارێكى پێشكه‌ش كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
سەرەتا پێمخۆشە بەخێرهاتنتان بکەم بەو هیوایەی ئەم وۆرکشۆپەو هاوتاکانی بمان گەێێنێتە ئەو ئاستەی کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی شیاوی خۆی بەرجەستە بکات لە کەمکردنەوەی دەردانی گازەکانی خانووی شووشەبەند.
سوپاس و رێزی تایبەتیمان ئاراستەی وەزارەتی ژینگەی عیراقی دەکەین بۆ ئەو رۆڵە گرینگەی دەیگێڕێ لە پێناو پاراستی ژینگەو بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت لەم بوارە.
بەخێرهاتنی نوێنەرانی کۆمپانیای کەپیتەل ئێنێرگی بریتانی دەکەین و هیوای کاری بەرهەمداریان بۆ دەخوازین لە گەل کۆمپانیا پەیوەندارەکانی کوردستان.
هەروەك ئاشکرایە پیسبوونی ژینگە کێشەیەکی نێودەوڵەتیە و کاریگەرە نێگەتیڤەکانی بە ئاسانی هەستی پێدەکرێ وئەگەر وابڕوات ژیانی مرۆڤایەتی دەکەویتە ژێر مەترسی ، بۆیە پێویستە هەر لە سەر ئاستی تاکە کەسی تا دەگاتە ئاستی دەوڵەت و دەزگا پیشەسازیە گەورەکان کە هۆکارن بۆ دەردانی گازەکاربۆنیەکان هەر یەکەو لە ئاستی خۆی رۆڵی کەمکردنەوەی دەردانی گازەکانی خانووی شووشەبەند کەم بکاتەوە و ئەم کەمکردنەوەش بە تایبەتی لە سەر ئاستە بەرزەکان پێویستی بە تەکنەلۆجیای سەردەم و تەمویلکردنی نێودەوڵەتی هەیە چونکە پیسبوونی ژینگە سنووری نیە ووابەستە نیە بە شوێنێکی دیارکراو.
کەرتی تایبەتی کوردستان ئامادەیە بە گوێرەی توانا و ئەو هاوکاری و تەمویلە نێودەوڵەتیەی بەدەستی دەگات رۆڵی کارای خۆی لەم بوارە بەرجەستە بکات ، بۆ زانین لە کوردستان دەستپێشخەری باش کراوە پێویستە لەبەر چاو بگیرێت و کاری پۆزەتیڤانەی لە سەر بکرێ.
رۆژانی( 1-3 حوزەیران 2021) بە هاوکاری وەزارەتی ژینگەی عیراقی و (UNDP) وۆرکشۆپێك بۆ ماوەی (3 رۆژ) لە هەولێر سازکرا بە بەشداربوونی وەزارەتە پەیوەندارەکانی عیراق و دەستەی ژینگەی کوردستان و نوێنەری کەرتی تایبەتی کوردستان لە ژێر ناوی (دیارکردنی ئاستی بەرزخوازی بەشداربوونی نیشتمانی عیراق) بۆ رێککەوتننامەی پاریس، نوێنەرمان بەشداری کارای لەم وۆرکشۆپە کرد و ئامادەیی کەرتی تایبەتی پەیوەنداری پیشاندا بۆ زیاتر بەرجەستەکردنی رۆڵیان لەم بوارە ئەگەر هاوکاری تەکنیکی و تەمویلی پێویستیان بۆ فەراهەم بکەن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازەکاربۆنیەکان و دامەزراندنی پرۆژەی نوێی پشتبەستوو بە وزەی نوێ بۆوە و چاندنی دارستانی گەورە.
دووبارە بەخێرهاتنتان دەکەم و هیوادارم ئەم وۆرکشۆپە دەستپێك بێت بۆ هاوکاری نێوان کۆمپانیای کاپیتەل ئێنێرگی و کۆمپانیا پەوەندارەکانی کوردستان و ژووری بازرگانى و پیشەسازی هەولێریش هەردەم ئاسانکار دەبێت بۆ هەموو لایەك.
پاشان نوێنه‌رانى كۆمپانياى كهپيتاڵ ئێنێرگى به شێوه‌يه‌كى ئۆنڵاين وته و پرێزنتێيشنى خۆيان پێشكه‌ش كرد، وتيان: كۆمپانياكه‌مان له زۆر وڵات كار ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه زيانبه‌خشه‌كان، هه‌روه‌ها باسيان له پرۆژه‌كانى خۆيان كرد كه بڕيار وايه له عێراق جێ به جێ بكه‌ن و كۆمه‌كى دارايى خۆشيان بگه‌يه‌نن، له هه‌مان كات دا باسيان له ته‌كنيكه‌كانى كۆمپانياى خۆيان كرد.
دواتر گفتوگۆى گشتى كرا ده‌رباره‌ى پرۆژه‌كه له لايه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پوخته و راسپاردهكانيش ئاماده‌كرا.