له رۆژى 23/6/2021 شاندێكی ژوور له پێنجەم کۆڕبەندی وەبەرهێنان و بازرگانی عێراقی - تورکی له شارى ئه‌زمير به‌شداربوو، له‌م كۆڕبه‌نده گرنگترين ئه‌و ته‌وه‌رانه خرانه به‌ر باس كه ده‌بێته هۆى زياتر كردنى ئاڵوگۆڕه بازرگانييه‌كان و ئاستى وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا.
هه‌روه‌ها باس له به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌ر له‌م كۆڕبه‌نده گرنگترين ئه‌و كێشه و گرفتانه خرايه روو كه ده‌بنه هۆى ئاسته‌نگى بۆ بازرگانان و كۆمپانياكان به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى.
له كۆتايى كۆڕبه‌نده‌كه‌ش خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرايه ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر له لايه‌ن سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور وه‌رگيرا، به‌هۆى ئه‌و رۆله به‌رچاوه‌ى كه گێڕاويه‌تى له به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركيا.