تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆنفڕانسێكى بازرگانى له‌ نێوان وڵاتى يۆنان و هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر سازده‌كرێت

كۆنفڕانسێكى بازرگانى له‌ نێوان وڵاتى يۆنان و هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر سازده‌كرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 13 حوزەیران 2021 10:13
 
رۆژى 2/6/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى مه‌جيد سه‌ديق سێودين و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ د. ستاڤڕۆس كايريميس كونسوڵى گشتى وڵاتى يۆنان له‌ هه‌ولێر و شاندى ياوه‌رى.
له‌م ديداره‌دا باس له‌ چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م كۆنفڕانسه‌ كرا كه‌ بڕيار وايه‌ له‌ داهاتوويه‌كى نزيكدا به‌ به‌شدارى شاندێكى باڵاى حكومه‌تى وڵاتى يۆنان له‌ نێوان بازرگانان، خاوه‌ن كۆمپانيا و خاوه‌نكارانى يۆنان و هه‌رێمى كوردستان ساز بكرێت.
وا بڕياريشه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ته‌موز ژوور له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا به‌ ئاماده‌بوونى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن كات و شوێنى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م كۆنفڕانسه‌ و ئه‌و سێكته‌رانه‌ و كۆمپانيا يۆنانيانه‌ى كه‌ به‌شدار ده‌بن له‌م كۆنفڕانسه‌ بخاته‌ روو، بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندييان به‌م سێكته‌رانه‌ هه‌يه‌ و ده‌يانه‌وێت به‌شدار بن روون ببێته‌وه‌.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑