دواى ئه‌وه‌ى له رابردوودا سێ پێشانگاى دروستكردنى خۆراك به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامدرا، ئێستا رايده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌و پێشبردنى بازرگانى له هيند و به هاوكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى هيند چواره‌م پێشانگاى دروستكردنى خۆراك (Indus Food) له رۆژانى 20-21/3/2021 له (India Greater Noida, Exposition Mart) سازده‌كات كه زياتر له 350 هه‌نارده‌كارى هيندى تيايدا بابه‌ته‌كانى خواردن و خواردنه‌وه ده‌خه‌نه به‌رده‌ست هه‌روه‌ها (Indus Food) بوار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ديدارى دوو قۆڵى B2B.
له‌م پێشانگايه پابه‌ندييه ته‌ندروستييه‌كان دابينكراوه، (TPCI) ئه‌مانه‌ى خواره‌وه پێشكه‌ش به به‌شداربووان ده‌كات:
1-به‌شێك له تێچوونى كرێ ى سه‌فه‌ركردن به گوێره‌ى شوێن تكايه سه‌ردانى وێب سايتى
http://indusfood.co.in/hosted-buyer-program
2-شه‌وانى مانه‌وه له هۆتێلى 5 ئه‌ستێره‌يى له‌گه‌ڵ خوانى به‌يانيان بێ به‌رامبه‌ر.
3-په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان به ئينته‌رنێت.
4-گواستنه‌وه‌ى به كۆمه‌ڵ له فڕۆكه‌خانه‌وه بۆ هۆتێل.
5-ئاسانكارى بۆ وه‌رگرتنى ڤيزا.
6-وه‌رگێڕى زمانه‌وانى بۆ كاتى پێويست.
تكايه هه‌ر به‌ڕێزێك ئاره‌زوومه‌ندى به‌شداربوونه له‌م پێشانگايه په‌يوه‌ندى به ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر – به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان بكات.
تێبينى:
1- به‌شداربوو پێويسته فۆڕمى هاوپێچ پڕبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆپييه‌ك له پاسپۆرته‌كه‌ى و وێنه‌يه‌كى كه‌سى دابنێت.
2- دوا واده بۆ پێشكه‌ش كردن 5/3/2021.