رۆژى 25/2/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له سوبهاش كه‌ين كونسوڵى هيند له هه‌ولێر.
له ديدارێكدا به هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان باسى لێوه كرا، كونسوڵى هيند وتى: له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو پێشانگايه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له وڵاتى هيند ساز ده‌كرێ هيواخوازين بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان به‌شداربن، ئاماده‌يى و پاڵپشتى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌شى له هه‌ولێر بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ بازرگانان و هاوڵاتيانى هه‌رێم دووپات كرده‌وه.
سوبهاش وتى: ئێمه به‌رده‌وام هانى وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ين له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له داهاتوويه‌كى نزيكيشدا دوو كارگه‌ى ده‌رمان و پلاستيكى هيندى له هه‌رێم ده‌كه‌ينه‌وه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور سوپاسى كرد، ئاماده‌يى و پاڵپشتى ژوورى نيشاندا بۆ په‌ره‌پێدانى زياتر و پاڵپشتى له په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان و ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى هيندستان و هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك بيه‌وێت خزمه‌ت به كه‌رتى ئابوورى و بازرگانى هه‌رێمى كوردستان بكات، هيواى خواست ئاڵوگۆڕى شاندى بازرگانى و به‌شدارى كردنى بازرگانان و كۆمپانياكانى وڵاتى هيند له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش زياتر ببێت.